زیانەكانی زۆر خواردنی ساردەمەنی بۆ منداڵان
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زیانەكانی زۆر خواردنی ساردەمەنی بۆ منداڵان

 

 

ئاسكرێم و دۆندرمە و ساردەمەنیەكانی تر یەكێكن لەو خواردنانەی كە لە كۆتایی وەرزی بەهارو بە تایبەت لە هاویندا خواستێكی زۆریان لە سەرەو منداڵ و گەورە ڕەنگە ڕۆژانە بیخۆن و بە تام و چێژی جیاوازو ڕەنگ و شێوازی هەمە جۆر هەیە.

زۆر خواردنی ساردەمەنی یان ڕۆژانە یان بە بڕێكی زۆر زیانی هەیە بۆ تەندروستی منداڵ كە بە گوێرەی جۆرەكانیان دەگۆڕێت و گرنگترینیان ئەمان :

1. زۆری كێش و قەڵەوی، چونكە بڕێكی زۆر كالۆری تێدایە.

2. بێهزی كۆئەندامی بەرگری لەش.

3. ژەهراوی بوون بە بەكتریاو ڤایرۆس كە لە ڕێگەی ساردەمەنی سەردانە پۆشراوەوە دەگوازرێتەوە، لە نیشانەكانی سك چوون، ڕشانەوە، ئازاری ناوسك.

4. زیاد بوونی ئەگەری هەوكردنی قوڕگ و لەوزەتێنەكان.

5. زیاد بوونی ئەگەری كلۆربوونی ددان و هەوكردنی پووك.

6. دەركەوتنی نیشانەكانی حەساسیەت بە شیر یان هەرس نەكردنی لاكتۆز لەو كەسانەی خۆیان ئەو كێشە تەندروستیەیان هەیە كاتێ ساردەمەنیەكە شیر یان لاكتۆز لەپێكهاتەكەیدا هەبێت.

7. سەر ئێشەی دوای ئاسكرێم و ساردەمەنی، ڕەنگە لە هەندێك كەسدا ڕووبدات.

8. پێویستە ساردەمەنی بە هیچ شێوەیەك نەدرێت بە منداڵی خوار یەك ساڵ.

ئەی چی بدرێت بە منداڵ لە بری ساردەمەنی :

ڕەنگە باشترین بژادە بۆ منداڵان و گەورەش بریتی بێت :

1. شەربەتی میوەی فرێش لە ماڵەوە ئامادە بكرێت و بخرێتە فرێزەرەوە لە ناو قاڵبی جیاواز لەگەڵ كەمێك تامی ڤانێلا یان شیكۆلاتەو دواتر پێیان بدرێت یان وەك شێوەی ئەزبەری بخورێت و باشترە شەربەتەكە بەتڵپەو ڕیشاڵی میوەكەوە بخرێتە فرێزەرەوە.

2. میوە قاش بكرێت و بە شێوەی جوان و سەرنجڕاكێش بخرێتە فرێزەرەوەو بە بەستوویی بدرێت بە منداڵ.

3. تا درەنگتر ساردەمەنی بدرێت بە منداڵ باشترەو نابێت بە بڕێكی زۆرو بە عەلاگەی گەورە ببرێتە ماڵەوە.

(د. كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی – پسپۆڕی زانستی خۆراك)

هه‌واڵی گرنگ