نرخی بەنزین بەرزتر بوویەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نرخی بەنزین بەرزتر بوویەوە

 

 

ئەمڕۆ لەشاری هەولێر جارێكی تر نرخی بەنزین بەرز كرایەوە، یەكێك لەخاوەنی بەنزینخانەكانی هەولێریش پێی وایە هێشتا نرخەكان بەرزتر دەكرێنەوە.

وابڕیاربوو دوای دابەش كردنی بەنزینی (800) دیناری نرخی بەنزین هەرزان بكرێت، بەڵام بە پێچەوانەوە نرخەكان زیاتر بەرز كراونەتەوە.

تاكو ئێستا بەنزینی (800) دیناری لەڕووی كوالێتەوە لە بەنزینە خراپەكان دادەندرێت و ژمارەیەكی زۆر شوفێر دوای تێكردنی بەنزینەكە ئۆتۆمبێلەكانیان تووشی شكست بووە.

دوێنێ‌ حكومەت بڕیاریدا كە بەنزینی (690) دیناری نادرێتە ئۆتۆمبێلی تایبەت، بۆ لەمەودوا تایبەت دەكرێت بە تەكسی و بارهەڵگر، بنزینی (800) دیناریش تایبەت دەكرێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەت، بەڵام ئەو بەنزینە كوالێتی باش نییەو ئۆتۆمبێل تووشی شكست دەكات، بۆیە شوفێران متمانەیان بەو بەنزینە نییە، لە بەرامبەریشدا بەنزینی بەنزیخانەكانی تر نرخی بەرز كراوەتەوە بە شێوەیەك نرخی لیترێك بەنزینی نۆرمال گەیشتۆتە (1290) دینارو بەنزینی موحەسەن گەیشتۆتە (1550) دینارو بەنزینی سوپەریش گەیشتۆتە (1750) دینار.

خاوەنی یەكێك لە بەنزینخانەكان وتی، پێشبینی دەكرێت ئەو نرخە هێشتا بەرزتر بكەنەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ