سلێمان هەڵشۆیی ئازادكرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سلێمان هەڵشۆیی ئازادكرا

كوردیو

پۆلیسی راپەرین لەبارەی ئازادكردنی سلێمان هەڵشۆییەوە روونكردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت،"بە کەفالەتی 155 ملیۆن دیناری عێراقی ئازاد کراوە".

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاندووە،"لە دوێنێوە سلێمان هەڵشۆیی بە کەفالەتی 155 ملیۆن دینار کە لەلایەن شەش کەسەوە کەفالەت کراوە ئازاد کراوە".

ئاماژەی بەوەشداوە،" ئەمە مانای ئەوە ناگەیەنێت بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ دەرکراوە، چونکە کەیسەکەی دانەخراوە، بەڵکوو قۆناغێکی کەیسەکەی بە ئەنجام گەیشتووە، بەڵام قۆناغی دیکەی کەیسەکانی وەک خۆی ماوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو،"سلێمان ھەڵشۆیی  لەبەردەم دادوەر و پۆلیسی لێکۆڵینەوە دانی بەوەدا ناوە کە دەتوانێت بە رێکەوتن لەگەڵ سکاڵاکارەکان دەتوانێت رێبکەوێت و دواتر دادگا هەر بڕیارێک دەر بکات ئامادەیە پێیەوەپابەندبێت".

جێگەی باسە، لە کۆتایی ساڵی 2020دا، کەسێک بە ناوی سلێمان هەڵشۆیی لە ناوچەی پشدەری هەرێمی کوردستان دەستگیرکرا، ئەوەش دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی لە بەردەم ماڵەکەیدا کۆبوونەوە و رایانگەیاند، کە سەدان هەزار دۆلاریان پێداوە و ئێستا ناتوانێت بیانداتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ