- هیچ کاتێک هێندەی ئەمڕۆ
"پەروەردەی ئیسلامی" پێویست نەبووە
- دەبوو لەبەر ئەو هەموو تاوانەش بێت کە ڕۆژانە بەرۆکی کۆمەڵگاکەمان دەگرێت، گرنگی زۆرتر بەپەروەردەی ئیسلامی بدرێت، نەک فەرامۆش و کەنارگیرو بێناز بخرێت.
- ئەوکاتەی یەکەم بزماریان له حوجرەو خوێندن و پەروەردەی مزگەوتەکاندا، ئیدی پەروەردەی ئیسلامی لەڕووی ((تیۆری و پراکتیکی)) کەوتە بەرلێشاوێکی مەترسیدار.
- کێشەکە لەوەدا نییە کە پرسیارێک دانراوە بەناوی پەروەردەی ئیسلامی کە زۆرتر باس له ئاینێکی دیکە دەکات، کێشە ئەوەیە کە ئەمە پێشەکی و پاشەکی هەیەو شتێکی جدی و پلان بۆ دانراوە.
- دەبوو کاتێک دەست بۆ پەروەردەی ئیسلامی بردرا و لاواز کرا بەهیچ شێوەیەک قبوڵ نەکرایە و دەنگی ناڕازی و مەدەنی بەرزبکرایتەوە لەدژی.
- ئێستاش هێشتا کات ماوەو و ئیسلام دۆستان،و مسوڵمانان دەبێ خەمی قوڵیان بێت، نەک خەوی قوڵ بیانباتەوەو دەست بخەنە ژێر چەناگەیان و پاڵی لێ بدەنەوەو وابزانن ئاینەکەیان لەدەستێکی ئەمیندایە..!