قوتابییەک تەقەی لە پاسەوانی کۆلێژی یاسا و ڕاگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین کرد و برینداری کردن.
پەیامنێری كوردیو لە هەولێرەوە پێی راگەیاندین: "سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 28ی حوزەیرانی 2022 لە هەولێر قوتابیەکی زانکۆی سەلاحەددین بەشی یاسا-بە دەمانچەوە ھێرش دەکاتە سەر کۆلێژی یاسا کارمەندێکی پرسگە بریندار دەکات و دەچێتە ژوورەوە ڕاگری کۆلێژ د. كاوان ئیسماعیل بریندار دەکات .
ئاماژەی بەوەشكرد، هەردووکیان بۆ چارەسەر گواستراونەتەوە نەخۆشخانە هێزە ئەمنییەکان لە کۆلێژی یاسا دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، د. کاوان و پاسەوانەکەی کۆلێژ ئێستا لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسین هەولێر لەژێر چاودێری پزیشکیدان.