وەزارەتێكی هەرێم نزیکەی پێنج هەزار هەلی کاری راگەیاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتێكی هەرێم نزیکەی پێنج هەزار هەلی کاری راگەیاند

وەزارەتی کشتوکاڵ سەنتەری توێژینەوەی کشتوکاڵ دادەمەزرێنێت و نزیکەی پێنج هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 28ی حوزەیرانی 2022 رایگەیاند "لەسەرەتای دامەزراندنی ئەم کابینەیەوە لەگەڵ وڵاتی هۆڵەندا کارمان لەسەر ئەم پڕۆژەیە کردووە کە سەنتەری توێژینەوەی کشتوکاڵی هاوبەشە و نزیکەی پێنج هەزار هەلی کار بۆ دەرچوانی کشتوکاڵ و ڤێتەرنەری دەڕەخسێنێت".

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشكرد "دەرچوانی کۆلێژە کشتوکاڵییەکان کە لە کەرتی حکومی دانەمەزراون، لە بەروای 3-7-2022وە دەتوانن دەست بەناوتۆمارکردن بکەن لە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.

ئاماژەی بەوەشكرد، کار دەکەین بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی لە کەرتی تایبەت کار دەکەن مافی دەستەبەری خانەنشینی بیانگرێتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ