لەكەلار لە ڕووداوێکی هاتووچۆ پێنج کەس بوونە قوربانی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەكەلار لە ڕووداوێکی هاتووچۆ پێنج کەس بوونە قوربانی

هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە نێوان دوو ئۆتۆمبیل پێنج کەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى گەرمیان بڵاویكردەوە، شەوی رابردوو ڕوداوێکی پێکدادان لە ناو شاری کەلار لە (فلکەی بۆخاری) روداوێكی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبیل لە جۆرەکانی( هۆندای ئەکسنت و دۆج تایبەت)ڕویدا.

ئاماژەشیان بەوەكرد، لە ئەنجامی ڕووداوەکە هەردوو شۆفێر و سێ لە سەرنشینەکانی هۆندای ئەکسنت بریندار بوون، زیانیش بەر ستونێکی ڕوناکی و ترافیک لایتێک کەوتوە

باسیان لەوەشكرد لەلایەن تیمەکانی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستی پێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە.

 

هه‌واڵی گرنگ