مامۆستایەکی زانکۆی سەڵاحەدین بە کوژراوی دۆزرایەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مامۆستایەکی زانکۆی سەڵاحەدین بە کوژراوی دۆزرایەوە

كوردیو
 
مامۆستایەكی كۆلێژی ئەندازیاری زانكۆی سەڵاحەددین لە هەولێر بە كوژراوی لە ماڵەكەی خۆی دۆزرایەوە.
 
بەپێی زانیارییەكان،هەمان ئەو قوتابیەی ئەمڕۆ تەقەی لە راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین و پاسەوانێکی کۆلێژەکە کرد و برینداری کردن، مامۆستایەکی دیکەی کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەلاحەدینی بەناوی ئیدریس عیزەت حەمەخان کوشتووە. 
 
جێگەی باسە، کاتژمێر 8:30 خولەکی ئەمڕۆ سێشەممە  لەبەردەم کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین قوتابییەك دەستڕێژی گوللـەی لە "کاوان ئیسماعیل" راگری کۆلێژەکە کرد و لەگەڵ پاسەوانێکی پرسگەی کۆلێژەكە بەسەختی برینداربوون. 
 

 

هه‌واڵی گرنگ