راگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سەڵاحەدین گیانی لەدەستدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

راگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سەڵاحەدین گیانی لەدەستدا

كوردیو

راگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سەڵاحەدین دوای ئەوەی لە لایەن قوتابییەكەوە تەقەی لێكرا و پێنج فیشەكی بەركەوتبوو، كەمێك بەر لە ئێستا گیانی لەدەستدا.
 
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،"د. كاوان ئیسماعیل راگری كۆلیژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین گیانی لەدەستدا، پێنج فیشەك بەر جەستەی كەوتووە و لەكاتی گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".
 
ئاماژەی بەوەشدا،"ئەو تۆمەتبارەی ئەمڕۆ تەقەی لە راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین کردووە، پێشتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە، کەسێکی بزر نییە و دیارە، پێویستە لە زووترین کاتدا خۆی رادەستی بەردەم یاسا بکات".
 
د. کاوان ئیسماعیل، راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین بەیانیی ئەمڕۆ لە زانکۆکە هێرش کرایە سەری و بریندار کرا، دوای بریندارکردنیشی، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.


 

هه‌واڵی گرنگ