نرخی نەوت زیاتر بەرزبویەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نرخی نەوت زیاتر بەرزبویەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برێنت و خاوی ئەمریکی، لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە ڕۆژی پێشوو بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 116 دۆلار 70 سەنت مامەڵەی پێوەی دەکرێت.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە 110 دۆلارو 90 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

جێی باسە، لەماوەی رابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە زیاتر لە 130 دۆلار و دواتریش دابەزییەوە خوارەوە بەهۆی زیادبوونی ئەگەرەکانی رێککەوتنی ئاشتی لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا، بەڵام بەراورد بە ساڵانی پێشوو نرخەکەی لەبەرزیدایە و بەردەوام لە سەرووی100 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ