لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کرێکارانی پارکی هەواری شار داوای مافی خۆیان کرد. موچەی دوو مانگیان سێ ساڵ لەمەوبەر خواردراوە.
لە ئێستادا نزیکەی ١٥٠ کەس لە کۆمپانیای لانتا کاردەکەن، بەڵام پێشتر لە کۆمپانیای لاوین کاریان دەکرد.
ئەو کرێکارانە لە مانگی ڕەمەزانی ٢٠١٩ دەوامیان کردووە، بەڵام بۆ ماوەی دوو مانگ مووچەیان پێنەدراوە. جگە لەوەش موچەی کرێکاران لە ١٥ هەزار دینارەوە بۆ ١٢ هەزار دینار كەمكراوەتەوە، دواتر بۆ ١٠ هەزار دینار.
لەئێستادا ئەو كرێكارانە داوای گەڕانەوەی مافەكانیان دەكەن، كۆمپانیاكەش رێوشوێنی بەرامبەریان دەگرێتەبەر.