پشرەو نوری سەعید : هەرێمی کوردستان خاوەنی ٣٦٠٠ مێگاوات کارەبایە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پشرەو نوری سەعید : هەرێمی کوردستان خاوەنی ٣٦٠٠ مێگاوات کارەبایە

بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێم رایگەیاند، ٣٣٠ مێگاوات كارەبا بۆ هەرێمی كوردستان زیادكراوە و كۆی گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتووەتە ٣ هەزار و ٦٠٠ مێگاوات.

پشرەو نوری سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەرهەمهێنانی كارەبا بەردەوام لە زیادبووندایە و ئێستا ٣٣٠ مێگاوات زیادی كردووە، بەمەش كۆی توانای بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە ٣ هەزار و ٦٠٠ مێگاوات.

هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، "یەکێک بە توانای ١٢٥ مێگاوات لە بەنزینخانەی سلێمانی، یەکەیەکی دیکە لە هەمان وێستگە لە کۆمپانیای ماس، و ١٢٥ مێگاواتی دیکە لە وێستگەی خەبات خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە بە گشتی نزیکەی ٣٣٠ مێگاوات کارەبا زیادکراوە".

شایەنی باسە ناوبراو دەشڵێت : "بە زیادبوونی ئەم دواییە، ئێستا هەرێمی کوردستان خاوەنی ٣٦٠٠ مێگاوات کارەبایە".

 

هه‌واڵی گرنگ