رافیدەین بڵاوکردنەوەی وەجبەیەکی نوێی قەرزی راگەیاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

رافیدەین بڵاوکردنەوەی وەجبەیەکی نوێی قەرزی راگەیاند

ئەمڕۆ سێشەممە بانکی رافیدەین رایگەیاند، وەجبەیەکی نوێی قەرز بەسەر فەرمانبەران و لقەکاندا دابەشکراوە.

نوسینگەی راگەیاندنی بانكەكە ڕایگەیاند، خولێکی نوێی پێشینەی قەرز خراوەتە بەردەستی فەرمانبەران و ئەندامانی بەشی بەرگری و ناوخۆ، دوای تەواوكردنی سەرجەم رێكارەكان بەپێی كۆنتڕۆڵ و رێنماییەكان، بڕی پارەكە لە نێوان 5 ملیۆن بۆ 50 ملیۆن دینار دەبێت، هەروەها داواكاری پێشینەكان لە رێگەی لقەكانی بانك لە بەغدا و پارێزگاكان دابەش دەكرێت.

لە درێژەی قسەکانیدا لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە باسی لەوە کرد کە تا ئێستاش لقەکان داواکاری مامەڵەی قەرز بۆ فەرمانبەران و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان وەردەگرن.

 

هه‌واڵی گرنگ