ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، دەستیانکردووە بە پێدانی موچەی خانەنشینکراوان بۆ مانگی تەمموز، وە ١٠٠ هەزار دینارش وەکوو جەژنانە وەردەگرن.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، سالار عەبدولستار، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بە وەكالەت، فەرمانی داوە مووچەی خانەنشینكراوانی بەغدا و پارێزگاكانی دیكە بۆ مانگی 7ـی تەمموز دابەشبكرێت. جگە لەوەش وەک پاداشتی جەژن ١٠٠ هەزار دینار وەردەگرن.
بەپێی راگەیەندراوەكە، خەلود حەیران جابری، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سەرجەم رێكارەكانی تایبەت بە مووچەی خانەنشینكراوان تەواو بووە و ئهمڕۆوه دهست بهدابهشكردنی دهكهن.
شایەنی باسە ئەمرۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، موچهی مانگی ٦ـی حوزهیرانی ٢٠٢٢ی سەرجەم وەزارەتەكان لەماوەی یەک هەفتەدا دابەش دەکرێ.