کەرکوک یەکەم مردنی بە نەخۆشی کۆلێرا تۆمارکرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کەرکوک یەکەم مردنی بە نەخۆشی کۆلێرا تۆمارکرد

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، ١٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆلێرا تۆمارکراوە و یەکەم حالەتی مردنیش لە کەرکوک بووە.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتەکە رایگەیاند: "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، وەزارەتەکە ١٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆلێرا تۆمارکردووە، بەوەش کۆی ژمارەی توشبووان تا ساڵی ٢٠٢٢ گەیشتە ٧٦ حاڵەت".

شایەنی باسە ناوبراو لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی عێراقیەی هەواڵی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی لێیوەرگرتووە ئاماژەی بەوەکرد کە ئەمڕۆ یەکەم حاڵەتی مردنی کۆلێرا بوو لە پارێزگای کەرکوک.

 

هه‌واڵی گرنگ