"ڕووسیا بە مەبەست هێرش دەکاتە سەر هاوڵاتیانی ئۆکرانی"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"ڕووسیا بە مەبەست هێرش دەکاتە سەر هاوڵاتیانی ئۆکرانی"

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا داوای كرد روسیا وەك "دەوڵەتێكی داڵدەدری تیرۆر" دەستنیشان بكرێت.

زیلینسکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێڵیگرامدا بڵاویکردەوە و ڕایگەیاند، تەنیا ئەو تیرۆرستانە و کەسە شێتانەی کە نابێت ڕێگەیان پێبدرێت لەسەر زەوی، توانای تەقاندنی مووشەکیان هەیە بۆ ئامانجە مەدەنییەکان.

ئاماژەی بەوەش کرد کە چەندین هێرشی مووشەکی تر ڕوویداوە کە بەبێ مەبەست ناوچەکانی نیشتەجێبوون و مۆڵ و قوتابخانە و باخچەی ساوایان کردووەتە ئامانج.

هاوکات ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕۆژی دووشەممە هێرشی مۆسکۆی بۆ سەر ناوەندی بازرگانی لە شاری کریمنچۆکی بە تاوانێکی تیرۆریستی ناوبرد.

شایەنی باسە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دوو هێرشی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کە بەلایەنی کەمەوە ١٢ کەس کوژران، کاربەدەستانی ئۆکرانیا مۆسکۆیان تۆمەتبار کرد بەوەی بە مەبەست هێرشی کردۆتە سەر خەڵکی مەدەنی، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی زیلینکسی ئەو لێدوانانە بدات.

 

هه‌واڵی گرنگ