دەرچووانی یەکەم لە عێراق دادەمەزرێن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەرچووانی یەکەم لە عێراق دادەمەزرێن

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە دامەزراندنی دەرچووانی یەكەمی زانكۆ و پەیمانگاكان، هەروەها هەڵگری بڕوانامەی باڵا.

دوابەدوای كۆبوونەوەیەكی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا زیاتر لە ١٦٩ ملیار دینار بۆ دامەزراندنی دەرچووانی تەندروستی تەرخان بكات، بەپێی وتەی حسێن نازم، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی.

بە وتەی وتەبێژی عێراق لە دوو ساڵی رابردوودا رووبەڕووی كۆمەڵێك تەحەدای ناوازە بووەتەوە.

ڕاشیگەیاند، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی، بڕیاریانداوە باجی گومرگی لەسەر سەرجەم کەلوپەلی هاوردەکراو دابنێن.

لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە دامەزراندنی دەرچووانی یەکەمی زانکۆ و پەیمانگاکان، هەروەها هەڵگری بڕوانامەی باڵا، هەروەها لیژنەیەک پێكدەهێنن بەمەستی دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست و کردنیان بە هەمیشەیی.

هاوكات مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، یاسای ئاسایشی خۆراك پرۆژەیاسای بودجە نییە و دەڵێت : "پێویستە هەموو لایەنەكان هاوكاری بكەن بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ كە لەگەڵ داواكارییەكانی گەلی عێراقدا بێت، هەروەها پێویستە هەموو لایەك بەرژەوەندییەكانی عێراق لە پێشینە دابنێن".

شایەنی باسە لەبارەی سەردانەکەی بۆ سعودیە و ئێران دەڵێت : "سەردانێکی زۆر بەرهەمدار و باش بوو، هەروەها باسمان لە پرسە هاوبەشەکان کرد".

 

 

هه‌واڵی گرنگ