تەندروستی هەرێم ئاماری نوێی توشبوون به‌ كۆڕۆنای بڵاوكردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەندروستی هەرێم ئاماری نوێی توشبوون به‌ كۆڕۆنای بڵاوكردەوە

وەزارەتی تەندروستی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٤٠٧ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه‌ (كلیك بكه‌)

لەمبارەیەوە وەزارەتی تەندروستی هه‌رێم نوێترین ئاماری نوێی تایبه‌ت به‌ توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و رایگەیاند، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٢,٦١٧ پشكنینی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه‌، ده‌ره‌نجام ٤٠٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە، ٩٢ کەسیش چاکبوونەتەوە و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌.

 

شایەنی باسە ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١ توشبوو به‌هۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانی لەدەست داوە کە نیشتەجێی هەولێرە.

No photo description available.

هه‌واڵی گرنگ