سەدر هێرش دەكاتە سەر بەرهەم ساڵح
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەدر هێرش دەكاتە سەر بەرهەم ساڵح

 

 

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕەخنەی توندی لە سەرۆك كۆمار گرت، لەبەرامبەردا سەرۆكایەتی كۆمار وەڵامیدایەوەو لەبارەی ڕەخنەكەی موقتەداوە وەڵامیدایەوە.

دوای ئەوەی (موقتەدا سەدر) لە تویتێكدا ڕەخنەی لە (بەرهەم ساڵح) سەرۆك كۆماری عێراق گرت كە تیایدا وتی: شەرمە بۆ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق واژووی لەسەر یاسای قەدەغەكردنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل نەكردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، شەرمەزارییە بۆ گەلێك سەرۆك كۆمارەكەی ئاسایكەرەوەی پەیوەندییەكانی نیوان عێراق و ئیسرائیل بێت و كەسایەتییەكی نیشتیمانی نەبێت و لایەنگیری خۆرهەڵات یان خۆرئاوا بێت.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر وتیشی: رایدەگەیەنم من بەریم لەم تاوانەی كە كردوویەتی كە بەردەم خوداو گەلی عێراقیداو پەشیمانم لە كاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری لە رابردوو داهاتوودا.

لەبەرامبەردا سەرۆكایەتی كۆمار كەمێك لەمەوبەر هەڵوێستی خۆی لەسەر یاسای بە تاوان ناساندنی ئاساییكردنەوە روونكردەوە، هاوكات وەڵامی بەرپرسی رەوتی سەدری دایەوە.

سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە: سەرۆكایەتی كۆمار پێشتر ڕەشنووسی یاسای (بەتاوان كردنی ئاساییكردنەوە لەگەڵ قەوارەی زایۆنی) ی پێگەیشتبوو كە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە نێردراوە بە مەبەستی تەواوكردنی ڕێكارەكانی دەركردن و پەسەندكردنی و بەپێی ئەو میكانیزمە یاسایی و دەستووریانەی كە سەرۆكایەتی كۆمار پەیڕەوی لێدەكەن.

ئەوەشی وتووە: سەرۆكی كۆمار، بەرهەم ساڵح، رێنمایی كردبوو بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم بابەتەدا بە یاساو بەو شێوەی كە ئەنجوومەنی نوێنەران بەبێ هیچ تێبینییەك نێردراوەو لە (20) ی حوزەیرانی (2022) لە ڕۆژنامەی عێراقی بڵاوكرایەوە بۆ ئەوەی بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: لەم ڕووەوە دووپاتی دەكەینەوە كە هەڵوێستی سەرۆكی كۆمار، بەرهەم ساڵح، وەك ناسراوە، هەڵوێستێكی پتەوو پشتیوانییە بۆ دۆزی فەڵەستین، گەیشتن بە مافە ڕەواكانی تەواوی گەلی فەڵەستین و ڕزگاركردنی زێدی خۆیان لە داگیركاری قەوارەی زایۆنی و ئەو چەندین جار لە پلاتفۆرمە نێودەوڵەتی و نیشتمانییەكان و لە كۆبوونەوەكانی كۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكاندا دووپات كردەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ