دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ قوتابیه‌كی زانكۆ به‌ناوی ئاراس مه‌هدی هه‌ڵده‌ستی به‌كوشتنی دوو مامۆستای زانكۆ به‌ناوه‌كانی د.كاوان ئیسماعیل و د. ئیدریس حمه‌خان، دواتر ده‌ركه‌وت هاوسه‌ری دكتۆر ئیدریس به‌ناوی د.نیشتیمان سكاڵای له سه‌ر قوتابی ئاراس مه‌هدی تۆمار كردبوو، ئه‌وه‌ش هۆكار بوو بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه.
له سكاڵاكه‌یدا كه‌ده‌ست سپێده كه‌وتوه د.نیشتیمان عوسمان محەمەد، سكاڵای لەسەر "ئاراس مەهدی قاسم" تۆماركردووە و داوای لە لیژنەی پێداچوونەوەی دەروونی لە دادگای سۆران كردووە پێداچوونەوە بۆ راپۆرتی پزیشكی ناوبراو بكەن بە بیانوی ئەوەی نەخۆشی دەروونی لەگەڵدایە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه:" لەكاتی پێشكەشكردنی بۆ زانكۆی سۆران، هیچ پێشینەیەكی نەخۆشی لەو جۆرە و هیچ جۆرە نەخۆشییەكی تری نەبووە".
راشیگه‌یاندوه، كە لەبەشی گرتن و گواستنەوەی سۆران لە ژێر هیچ جۆرە چارەسەرێكی دروونی نەبووە.