بارانبارینی بەردەوامی بەخوڕ لە باکووری تورکیا لافاوێکی گەورەی درووستکردووە و سەدان قوربانی لێ كەوتەوە.
بارانبارینی بەردەوامی بەخوڕ لە باکووری تورکیا لافاوێکی گەورەی درووستکردووە، کە هەموو شتێک دەڕوخێنێت تەنانەت خانوو و باڵەخانە و پردەکانیش، ژمارەی قوربانیانی لافاوەکە تا ئێستا گەیشتۆتە 42 کەس و سەدان کەس بێسەروشوێنن..
ئەمەش وای کردووە دەسەڵاتدارانی تورکیا ناچاربن بۆ کردنەوەی بەنداوەکان بۆ ئەوەی مەترسییان لەسەر نەبێت، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی بۆ ئاوی عێراق دەبێت لە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ڕووبارەکان دووبارە.
پێشبینی دەکرێت هەورە تریشقە بەسەر بەشێکی بەرفراوانی تورکیادا بەردەوام بێت و لافاو و بارانبارینی وێرانکەر بۆ چەند رۆژێک بەردەوام بێت.