سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویانكردەوە، بە ھیچ شێوەیەک لەژێر ھیچ ناوێکی (ھاوکاری و جەژنانە) دا ھیچ بڕە پارەیەک بە شێوەیەکی (اجباری) نەبەخشن بە کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لەبەرئەوەی بەپێی گرێبەستێک ئەرکیان دیاریکراوە و مافی داواکردنی بەخشین و پارەیان نییە
دەقی راگەیەندراوەكە:
ھاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە بە ھیچ شێوەیەک لەژێر ھیچ ناوێکی (ھاوکاری و جەژنانە) دا ھیچ بڕە پارەیەک بە شێوەیەکی (اجباری) نەبەخشن بە کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لەبەرئەوەی بەپێی گرێبەستێک ئەرکیان دیاریکراوە و مافی داواکردنی بەخشین و پارەیان نییە. ئەمە سەرباری ئەوەی ھاوڵاتیان خۆیان ئازادن لە پێدانی ھەر ھاوکارییەک بەو کارمەندانە. لە پێناو ڕێگری کردنیش لەو کارەو دروست بوونی بارگرانی بۆ ھاوڵاتیان، داوایان لێ دەکەین ھەر حاڵەتێکیان بەدی کرد دەستبەجێ لەڕێگەی (پۆرتاڵی شارەوانی سلێمانی)ەوە سەرۆکایەتیمان ئاگادار بکەنەوەو زانیاری تەواومان بدەنێ.
ئەم بڵاوکراوەیەشمان دوای ئەوە دێت، بەدواداچوونمان کردووە یەکێک لە کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک ھەستاوە بە وەرگرتنی پارە لە ھاوڵاتیان لە چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی و ھەروەھا دیاریکردنی ئەو ماڵانە بە بازنەیەکی ڕەش کە پارەو جەژنانەیان نەداوە. بۆ ئەو مەبەستەش کۆمپانیاکە غرامە کراوە.