هاوڵاتیانی وڵاتانی كەنداو لە وەرگرتنی ڤیزا بۆ چوونە ناو بەریتانیا دەبەخشرێن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هاوڵاتیانی وڵاتانی كەنداو لە وەرگرتنی ڤیزا بۆ چوونە ناو بەریتانیا دەبەخشرێن

كوردیو
 
وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت،"لە 2023ـەوە  هاوڵاتیانی كەنداوی عەرەبی بۆ هاتنە ناو بەریتانیا لە وەرگرتنی ڤیزا دەبەخشرێن"
 
پریتی پاتیل وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاندووە،" لە ساڵی 2023ـەوە هاوڵاتیانی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو كە (6) وڵاتن، بۆ هاتنە ناو بەریتانیا لە وەرگرتنی ڤیزا دەبەخشرێن".
 
ئاماژەی بەوەشداوە،" وڵاتانی كەنداوی عەرەبی لە پێشەوەی ئەو وڵاتانە دەبن كە سودمەند دەبن لە هەڵگرتنی ڤیزا و گۆڕینی بۆ سیستمێكی نوێ كە پێی دەوترێت "مۆڵەتی ئەلیكترۆنی گەشتكردن" كە لە ساڵی داهاتووەوە كاری پێدەكرێت".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو،" بڕیاری بەخشی وڵاتانی كەنداوی عەرەب لە وەرگرتنی ڤیزا، گەشتی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە بۆ مەبەستی گەشتیار‌و سەردانی سنوردار ئاسان دەكات‌و پێویستیان بەوە نابێت سەردانی باڵیۆزخانەی بەریتانیا بكەن بۆ وەرگرتنی ڤیزا".
 
روونیشیكردووەتەوە،" مۆڵەتی ئەلیكترۆنی گەشتكردن جێبەجێ نابێت لەسەر ئەو خوێندكارانەی كە دەیانەوێت لە زانكۆكانی بەریتانیا بخوێنن یان ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ بمێننەوە.
 
وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ڕاشیگەیاندووە،"جێبەجێكردنی ئەم سیستمە نوێیە هەنگاوێكە لە پلانی حكومەتی بەریتانیا بۆ گەیشتن بە سنوری دیجیتاڵی لە ساڵی 2025دا، كە بەشێوەیەكی بەرفراوان بەسەر ئەو سەرنشینانەدا جێبەجێ دەكرێت كە سەردانی بەریتانیا دەكەن یاخود بەناو سنورەكەیدا بۆ ماوەیەكی كورت تێدەپەڕن".

 

هه‌واڵی گرنگ