سوید و فینلاند لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکاندا بەڵێنی هەماهەنگیی تەواویان لەگەڵ تورکیا دا .
دوای واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان تورکیا و سوید و فینلاند سەربارەت بە ئەندامێتی سوید و فینلاندا لە ناتۆدا لە پەراوێزی لووتکەی ناتۆ کە لە مەدرید پایتەختی ئیسپانیا بەڕێوەچوو، راگەیەندراوێکی سێقۆڵی هاوبەش بەناوی هەرسێ وڵاتەکەوە بڵاوکراوەیەوە.
لە راگەیەندراوە هاوبەشەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە سوید و فینلاند بەڵێن ئەوەیان داوە کە لە بەرەنگاربوونەوەی پەکەکەدا هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ تورکیادا بکەن و پشتیوانی لە رێکخراوەکانی پەیەدە/یەپەگە و فەتۆ نەکەن.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە، فینلاند و سوید بەڵێنیان داوە رێگریی لە چالاكییەكانی پەكەكە و سەرجەم رێكخراوە تیرۆریستییەکان و كەسانی دیكەی پەیوەست بەوە رێکخراوەوە بکەن.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا فینلاند و سوید ئیدانهى هێرشى تیرۆریستیی سهرجهم ئهو رێكخراوه تیرۆریستیانەیان کردووە كه له بهرامبهر توركیادا ئهنجام دەدرێت.