سەركردەیەكی ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، بەمنزیکانە ناوی کاندیدی سەرۆک وەزیران ئاشکرا دەکرێت و ھادی عامریش کاندیدی بەھێزە.
عەباس زاملی سەرۆکی فراکسیۆنی ھاوپەیمانی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانێتییەکەیان کاندیدی بەھێزی پۆستی سەرۆک وەزیرانە و لەلایەن موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدریش قبوڵکراوە.
سالم عەنکەبی پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی فەتحیش ئاشکرایکردوە، بەمنزیکانە بەڕەسمی ناوی کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران رادەگەیەنرێت و کاندیدکردنەوەی مستەفا کازمیش بۆ ویلایەتی دووەمی سەرۆک وەزیران ئەگەرێکی لاوازە.
سالم عەنکەبی ئاماژەی بەوەشكرد، ھیچ بژاردەیەک لەبەردەم لایەنەکاندا نەماوە جگە لە پێکھێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و پێویستە سەرۆک وەزیرانی داھاتووش زۆرترین رەمەزاندی لەسەر بێت و بوێر بێت لە بڕیاردان.