سوید و فینلەندا بەڵێنیاندا ھەماھەنگی لەگەڵ تورکیا بکەن لە بواری تیرۆر
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سوید و فینلەندا بەڵێنیاندا ھەماھەنگی لەگەڵ تورکیا بکەن لە بواری تیرۆر

سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی چوارقۆڵی نێوان وڵاتەکەی و سوید و فینلەندا و ناتۆ، ئەوەی ویستویانە بەدەستیانھێناوە و هەردوو وڵات بەڵێنییان داوە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ھەماھەنگی تەواوی تورکیا بکەن.

لە پەراوێزی لوتکەی ناتۆ كە لە مەدریدی پایتەخی ئیسپانیا بەرێوەچوو، سەرکردەکانی تورکیا و سوید و فینلەندا و ناتۆ، کۆبوونەوەیەکی چوارقۆڵیان ئەنجامدا.

دوای کۆبوونەوەکە سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەوەی ویستوویەتی بەدەستیھێناوە و سوید و فینلەندا لەبەرامبەر بەدەستھێنانی پشتیوانی تورکیا بۆ بەئەندامبوونیان لە ناتۆ بەڵێنیانداوە لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ھەماھەنگی تەواوی ئەنقەرە بکەن.

ھەروەھا تورکیا و سوید و فینلەندا، لە راگەیەنراوێکی ھاوبەشدا جەختیانکردەوە لە بەھێزکردنی ھەماھەنگییەکانیان لەبواری سنوردارکردنی چالاکییە تیرۆریستییەکان.

ئاماژەیان بەوەشدا، ستۆکھۆڵم و ھیلسینکی، لێکۆڵینەوەی خێرا لە چالاکییەکانی پارەکۆکردنەوە و چەکدارکردن بۆ بەرژەوەندی پارتی کرێکارانی کوردستان دەستپێدەکەن و لەسەر بنەمای بەڵگەی پێویست تۆمەتبارانی تیرۆر رادەستی تورکیا دەکەن.

هه‌واڵی گرنگ