د.هادی عه‌لی: هۆكاری زۆربونی تاوانه‌كانی كوشتن، جێبەجێنەکردنی سزای له‌سێداره‌دانه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

د.هادی عه‌لی: هۆكاری زۆربونی تاوانه‌كانی كوشتن، جێبەجێنەکردنی سزای له‌سێداره‌دانه‌

سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتی یە‌كگرتو له‌باره‌ی كوشتنی دوومامۆستای زانكۆ لە لایەن قوتابیەكەوە رایگه‌یاند، ھۆکاری سەرەکی زۆربونی تاوانی کوشتن لە ھەرێمی کوردستان جێبەجێنەکردنی سزای له‌سێداره‌دانه‌.

د.هادی عه‌لی، سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتی یە‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویه‌تی، "ھۆکاری سەرەکی زۆربونی تاوانی کوشتن لە ھەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ لاوازبونی دەسەڵاتی یاسا و جێبەجێنەکردنی حوکمی لەسێدارەدان و بەزەییھاتنەوە بە تاوانکاران لەسەر حسابی پێشێلکردنی مافی قوربانیانی دەستی تاوانکاران".

جێگەی باسە دوێنێ سێ شەممە دوو مامۆستای زانكۆ لەلایەن خوێندكارێكەوە كوژران و ڕوداوەكەداش كاردانەوەی لە كۆمەڵگەی كوردیدا لێكەوتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ