ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برێنت و خاوی ئەمریکی، لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە ڕۆژی پێشوو بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 117 دۆلار 1 سەنت مامەڵەی پێوەی دەکرێت.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە 111 دۆلارو 1 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
جێی باسە، لەماوەی رابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە زیاتر لە 130 دۆلار و دواتریش دابەزییەوە خوارەوە بەهۆی زیادبوونی ئەگەرەکانی رێککەوتنی ئاشتی لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا، بەڵام بەراورد بە ساڵانی پێشوو نرخەکەی لەبەرزیدایە و بەردەوام لە سەرووی100 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.