کورتەیەک لە(مێژوو،چەمکی)پەروەردە.
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کورتەیەک لە(مێژوو،چەمکی)پەروەردە.

پەروەردە مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە لەگەڵ بوونی مرۆڤایەتیدا ڕێگە تەیدەکات.
هەرکۆمەڵگەو قەومێکیش بەگوێرەی سروشتی خۆی بەدەرنەبووە لە پرۆسەی پەروەرەدە.
دەڵێن:
(بابلییەکان و میسریە )کۆنەکان بایەخیان بە فێربوونی ئایینی و هونەری و پەیكەرتاشی و تەلارسازی و فێربوونی نووسین و خوێندنی سەرەتایی داوە.
(هندی و چینی)یەکانیش گرنگیان بە لایەنی مەعریفی و ڕەفتاری تاك داوە، بەتایبەتی چینی ئەرستۆكراتەكان.
لە شارستانییەتی ئیسلامیشدا پەروەردە ڕوانگەیەکی تەواو ئایینی وەردەگرێت،کە لەحوجرەی مزگەوتکاندا زانستە شەرعییەكان و ئاكار و ڕەفتار و وانە پەروەردەییەکانی ئیسلامی فێری تاك بەتاکی كۆمەڵگه‌کراوە.
لە دوای شۆڕشی ڕۆشنگەری و پیشەسازی وڵاتانی ڕۆژئاوا لایەکی گرنگیان بەلای پرۆسەی پەروەردە کردەوە. خۆیان قوتار و ڕزگارکرد لە دەستەڵاتی پیاوانی ئاینی و کەنیسەکان و
سوودیان لە زانست و مەعریفە و فەلسەفەی شارستانییەتی یۆنان و ئیسلامی وەرگرت.
پەروەردە لە سەرەتای ژیان و بەردەوامیی گوزەران و ژیاری مرۆڤایەتییە.
هیچ نەتەوەیەك یان كۆمەڵگه‌یەك ناتوانێت لەگەڵ كاروانی شارستانیی جیهان بڕوات و درێژە بە مانەوەی خۆی بدات،ئەگەر خاوەنی بیرو دوونیابینینێکی پەروەردەیی بتەو تۆكمە ‌و پێشكەوتووی نەبێت.
لە چەند دەیەیەك پێش ئێستا پەروەردە لەگەڵ فێربوون تەنیا كاری ناو قوتابخانەکان بووە، بەڵام لە دواترو لە سەردەمی نوێدا ئەم پرۆسەیە وردە وردە گۆڕانی بەسەرداهاتوو ناوەندی زۆرتر بەشداربوون هەرلە (مزگەوتەکان و خانەقاو تەکییەو قوتابخانە و پەیمانگە و زانکۆکان و ناوەندەزانستی و ئەکادیمییەکان....هتد)یش. ئەویش لە پێناو گەشەسەندن و مانەوەی تاک و گۆمەڵگەیەکی تەندروست دا. لە پەروەردەی هاوچەرخدا دەبێت پرۆسەی پەروەردەکردن وەك سامانێكی گرنگی گشتی تەماشا بكرێت و زۆرینەی دەزگاپەیوەندی دارەکان كاری لەسەربکەن. لەڕاستیدا پەروەردە بووە بە یه‌كێ له‌ پێداویستیی و چارەسەرکردنی ژیانی هاوچەرخ ، هەروەها
پەروەردە بەرپرسیارێتی و ئەرك و پڕۆژەی دەوڵەتەكانە.
لە دونیای ئێستاماندا(مۆدێرنە و پۆست مۆدێرنەدا)پرۆسەی پەروەردە ئەرکێکی تاڕادەیەک قورس و گرنگە و دەبێ ڕۆڵی سەرەكی هەبێت لەهاوسەنگی ڕاگرتنی ئەو شۆڕشە زانستی و تەكنه‌لۆژیایانەی کەبەردەوام لەپێشکەوتندان بۆ ئەوەی کۆمەڵگە تووشی داڕمانی پەروەردەیی و ئەخلاقی نەبن.
بێگومان پەروەردەی ئیسلامی و ئاینی ئیسلامی پیرۆز بەگوێرەی ئەوەی باسمانکرد لەبەرئەوەی ڕێگرنیە لە پێشکەوتنی زانست و زانیاری وە بگرە هاندەرو ڕێگە خۆشکەر و پاڵنەری ئەو بوارەیە دەبێت لە پێناو هاوسەنگ ڕاگرتنی لایەنی زانست و پەروەردەدا ئامادەگی باش و سەرەکی هەبێت لەنێو ناوەندەکانی خوێندن و خوێندنی باڵادا.

 

هه‌واڵی گرنگ