بڕیارە ٢٠ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان و هەژاران دروست بكرێت و زیاتر لە ٩٠ هەزار كەسیش داواكارییان بۆ وەرگرتنی یەكەی نیشتەجێبوون پڕكردۆتەوە.
دەستەی وەبەرهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ٩٠ هەزار و ١٦٢ كەس، كە ٨٠ هەزار و ٤٨٧ كەسی هاوسەرگیریان كردووە و ٩ هەزار و ٦٧٥ سەڵتیش فۆڕمی وەرگرتنی یەكەی نیشتەجێبوونیان پڕكردووەتەوە.
لەسەدا ٨٩ی ئەو کەسانەی فۆڕمەکانیان پڕکردووەتەوە هاوسەرگیریان کردووە و لەسەدا ١١یان سەڵتن.