ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ - ٠٦ - ٢٠٢٢، لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆكدا هاتووە، ئەو ژنەی کە ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی لالاڤ لە دهۆک گیانی لەدەستدا، نەخۆشیی شێرپەنجەی هەبووە نەک کۆلێرا.
لەمبارەیەوە نەخۆشەکە بەهۆی چەند نیشانەیەکەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی لالاڤ و پشکنینی کۆلێرا نێگەتیڤ دەرچووە، بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆك، ناوبراو بەهۆی شێرپەنجەوە گیانی لەدەست داوە.
هاوکات بهپێی زانیارییهكانی بهڕێوهبهرایهتی تهندروستی دهۆك تا ئێستا هیچ حاڵهتێكی كۆلێرا له سنوورەکە تۆمار نهكراوه.
شایەنی باسە هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، هەركەسێك تووشی کۆلێرا ببێت هەمووان ئاگاداردەكرێنەوە.