لە ڕۆژی هەینیەوە خۆڵبارین لە هەرێم دەست پێدەکات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە ڕۆژی هەینیەوە خۆڵبارین لە هەرێم دەست پێدەکات

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، شەوی هەینی دەست بە کەڵەکەبوونی تۆز و خۆڵ دەکات، لە کۆتایی هەفتەشدا کاریگەرییەکەی وردە وردە کەم دەبێتەوە.

لەمبارەیەوە بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، رۆژانی هەینی و شەممە و یەكشەممە پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە و لە هەندێك ناوچە تۆزێكی مامناوەند دەبێت و رۆژی شەممەش مەودای بینین ٧ بۆ ٨ كیلۆمەتر كەمدەبێتەوە.

هاوکات ڕۆژی یەکشەممەش تۆزەکە بەردەوام دەبێت لە کەمبوونەوە، تا ڕۆژی دووشەممەش نامێنێت.

شایەنی باسە هەر بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە، خۆڵبارین لە ناوەڕاست و باشووری عێراق دەبارێت.

 

هه‌واڵی گرنگ