سلێمانی.. پەتای کۆلێرا کۆنتڕۆڵکرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سلێمانی.. پەتای کۆلێرا کۆنتڕۆڵکرا

پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پەتای كۆلێرا لە پارێزگاكە كۆنترۆڵ كراوە و داواش لە حكومەتی عێراق دەكات لە چارەسەركردنی وشكەساڵی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكاندا هاوكاریان بێت.

لەمبارەیەوە بەپێی ڕاگەیەنراوێكی پارێزگای سلێمانی،بە ئامادەبوونی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، د. ڕەچەڵ فریدۆن، بریکاری وەزیری تەندروستی، ئەحمەد ئەبوبەکر، سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق، د.وائیل هەتاهیت، بەرپرسی تیمی ئیمێرجنسی لە عێراق، د.نەجمەدین حەسەن نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییە (WHO) لە سلێمانی.

هاوکات لە بەیاننامەکەدە هاتووە، وەفدەکە سوپاسی پارێزگاری پارێزگاکە و بەڕێوەبەری نووسینگەی تەندروستی و بەڕێوەبەری نووسینگەی پاراستنی ئاو و حکومەتی خۆجێیی سلێمانی و لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆلێرایان كردووە بۆ هەوڵە کانیان بۆ سنوردارکردن و کۆنتڕۆڵکردنی پەتای کۆلێرا.

شایەنی باسە پارێزگار نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕاسپارد کە پەیامێک لە پارێزگای سلێمانییەوە بگەیەنێتە حکومەتی فیدراڵی بۆ پاڵپشتی حکومەتی هەرێم و پارێزگای سلێمانی لە چارەسەرکردنی وشکەساڵی و پێشکەشکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەتایبەت ئاوی پاک، بە تەرخانکردنی بودجەی گەشەپێدانی پارێزگاکان بۆ کۆتاییهێنان بەم نەخۆشیانە و هەڕەشەکان بۆ سەر تەندروستی گشتی.

 

هه‌واڵی گرنگ