بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی هۆشداری دەداتە ئەو كەسانەی كە كارەبایان هەیە و پێوەری زیرەكیان هەیە بەڵام بە فەرمی بەشدارییان نەكردووە لە ماوەی مانگێكدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی فرۆشتنی وزە بكەن.
بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی داوا لە هاوبەشەكان دەكات لە ماوەی مانگێكدا بەشداری بەڕێوەبەرایەتییەكانی فرۆشتنی وزە بكەن.
هاوکات ئەگەر هاوبەشەكان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكە نەكەن و كارەكان تەواو نەكەن، كارەباكەیان كەمدەكرێتەوە تا مامەڵەی هاوبەشكردن تەواو دەبێت.
شایەنی باسە هەر هاوبەشێک دەستکاری پێوەرە زیرەکەکە بکات دەبێت چاوەڕوانی رێکاری یاسایی توند بکات.