بۆمبێك هەڵدرایە ماڵێك
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆمبێك هەڵدرایە ماڵێك

 

 

دەنگی تەقینەوەیەك لەیەكێك لە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی بیستراو باس لەوە دەكرێت كە برینداری لیكەوتۆتەوە، بەڵام وتەبێژی ئاسایش ڕەتیدەكاتەوە هیچ كەسیك بریندار بوو بێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی دەنگی تەقینەوەیەك لە ماڵێكدا بیسترا باس لەوە دەكرێت كە بریندار لە ڕووداوەكەدا هەیە، بەڵام وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی ڕەتی دەكاتەوە هیچ كەسێك بریندار بوو بێت.

دوای ڕووداوەكە هێزیكی زۆری ئەمنی ڕوویان لەو شوێنە كردوو ڕێگەیان نەدا هیچ كەسێك لە شوێنی ڕووداوەكە نزیك ببێتەوە.

وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، ئەو ماڵە پەیوەندیان بە هیچ هێزیكی سیاسیەوە نییە، تەنها كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بووە بە ماتۆرسكیل بۆمبێك هەڵدراوەتە ئەو ماڵە.

هه‌واڵی گرنگ