تەنیا لە مانگی ٧ـی ئەمساڵدا زیاتر لە ٢٥ هەزار پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەنیا لە مانگی ٧ـی ئەمساڵدا زیاتر لە ٢٥ هەزار پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە

بەپێی ئامارەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لە مانگی تەمموزی رابردوودا لە عێراق زیاتر لە ٢٥ هەزار هاوسەرگیری و ٤ هەزار و ٨٢٧ حاڵەتی جیابوونەوەش بە فەرمی تۆمارکراوە.

ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئاماژه‌ به‌زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه‌ ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هاوسه‌رگیری له‌ دادگای ره‌سافه‌ ٤٣١٨ هاوسه‌رگیری و ٨٢٨ جیابوونه‌وه‌ بووه‌، له‌‌ دادگای كه‌رخ ٢٦٦٩ هاوسه‌رگیری و ٩٣٩ جیابوونه‌وه‌و دادگای به‌سره‌ ٢٥٠٠ هاوسه‌رگیری و ٦٣٦ حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ تۆماركراوه‌.

شایەنی باسە داتای ١٦ دادگای عێراق کە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە بڵاوكراوەتەوە، تەنها لە مانگی تەمموزدا نزیکەی ٢٥ هەزار هاوسەرگیری ئەنجامدراوە، به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ردا و ٤ هەزار و ٨٢٧ حاڵەتی جیابوونەوەش تۆمارکراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ