بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای دوکان رایده‌گه‌یه‌نێت، بەھۆی دروستبونی کێشەیەک لەدانا غاز، بەرھەم ھێنانی کارەبا بۆ نزم ترین ئاست دابەزیوە.
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه 17 ی ئابی 2022 بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای دوکان روونکردنەوەیەکی بۆ ھاوبەشانی کارەبا بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی بهوهكردوه، ئاگادارتان دەکەین بەھۆی دروستبونی کێشەیەک لەدانا غاز و کوژانەوەی گشتی کارەباوە بەرھەم ھێنانی کارەبا بۆ نزم ترین ئاست دابەزیوە.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، بۆیە کۆنترۆل ناچار بوە بە بڕینی کارەبای زۆربەی ناوچەکانی سلێمانی.