وه‌زیری به‌رگری روسیا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وامن له به‌ره‌وپێشچون له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری دۆنباس و كریمیا و خاركێڤ، هه‌روه‌ها، له ده‌ستپێكی ئۆپراسیۆنی "پاراستنی ناوچه‌كانی دۆنباس"،چوار هه‌زار و 334 تانك و زرێپۆشیان ته‌قاندوه‌ته‌وه و 267 فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ر و هه‌زار و 747 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بخه‌نه‌خواره‌وه.
به گوێره‌ی تۆڕی هه‌واڵی Russia Today، ئیگۆر كۆنه‌شێنكۆف، وته‌بێژی وه‌زیری به‌رگری روسیا ئه‌مڕۆ له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه، ته‌نها ئه‌مڕۆ هێزه ئاسمانییه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی توانیویانه له هێرشێكدا بۆسه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی سوپای ئۆكرانیا 70 سه‌رباز بكوژن و 10 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ش تێكبشكێنن.
باسی له‌وه‌ش كردووه، له ده‌ستپێكی ئۆپراسیۆنی پاراستنی ناوچه‌كانی دۆنباس-وه 267 فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ر و 148 هێڵیكۆپته‌ر و 365 سیستمی دژه ئاسمانی سوپای ئۆكرانیایان تێكشكاندوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هێزه‌كانیان توانیویانه هه‌زار و 747 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و چوار هه‌زار و 334 تانك و زرێپۆش و 799 موشه‌ك (هاژه) هاوێژی ئۆكرانیا بته‌قێننه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، سێ هه‌زار و 310 تۆپهاوێژ و چوار هه‌زار و 922 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی سوپای ئۆكرانیا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌وه تێكشكێندراون.