ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا، بڕیاریدا بە ڕەتکردنەوەی دانانی کامێراکانی هاتوچۆ سنوری پارێزگای سلێمانی.
ئەمڕۆ چوار شەممە ١٧ ی ئابی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا بە ڕەتکردنەوەی دانانی کامێراکانی هاتوچۆ سنوری پارێزگای سلێمانی کە لەلایەن ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و ئەندامانی تری ئەنجومەنەوە واژۆی لەسەر کراوە.
ئاماژه بهوهش كراوه، دانانی کامێرای هاتوچۆ ئەرکێکی ترە دەخرێتە سەر شانی هاوڵاتیان، دانانی کامێرای هاتوچۆ لەگەڵ ڕێگاوبانەکانی سنوری پاریزگای سلێمانی ناگونجێت، هەروەها کامێراکانی هاتوچۆ نایاساین و نابێت بدرێن بە کەرتی تایبەت.
داواشدەکرێت وەزارەتی ناوخۆ گرێبەستی کۆمپانیای جێبەجێکار هەڵبووەشێنێتەوە کە لە ١٤ ی ئابی ئەمساڵەوە چووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە.