چین مانۆڕێكی سه‌ربازیی نوێ له نزیك هه‌رێمی شاندۆنگ به‌ره‌و سنووره ئاوییه‌كانی نزیك له تایوان ئه‌نجام دەدات.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 17 ی ئابی 2022 كەناڵی “ڕوسیا الیوم” بڵاویكردەوە، لەمڕۆوە تاوەكو دوو ڕۆژی دیكە چین مانۆڕێكی سه‌ربازی له چه‌ند سنوورێكی ئاوی نزیك هه‌رێمی شاندۆنگ به‌ره‌و تایوان ئه‌نجامده‌دات و تایوانیشیان له ئه‌نجامدانی ئه‌و مانۆڕه ئاگاداركردووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ڕێگه به هاتوچۆی كه‌شتییه بارهه‌ڵگر و گه‌شتیارییه‌كان ناده‌ن، ڕێڕه‌وه ئاوییه‌كانی هه‌رێمی شاندۆنگ، تایوان بۆ ده‌ره‌وه و بۆ ناوه‌وه به‌كاربهێنێت له‌كاتی ئه‌نجامدانی مانۆڕه سه‌ربازییه‌كانیاندا.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، دوێنێ، چین پێنج مانۆڕی سه‌ربازی دیكه‌ی له نزیك هه‌رێمی گووانگدۆنگ ئه‌نجامدا كه كه‌وتوه‌ته نزیك سنووره ئاوییه‌كانی تایوانه‌وه و چه‌ند جارێكیش سنووره ئاویی و ئاسمانییه‌كانی تایوان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی چینه‌وه تێپه‌ڕێندرا.