ویلایەتی كالیفۆرنیا لە ئەمریكا سیاسەتێكی پەسەند كردووە كە پێویستە تا ساڵی (2035) نزیكەی هەموو ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیانەی لە ویلایەتەكەدا دەفرۆشرێن بە كارەبا كاربكەن.
گاڤین نیوزۆم، پارێزگاری كالیفۆرنیا بۆ یەكەمجار لە مانگی (9) ی 2020 دا ئەم سیاسەتە پێشنیاركراوەی ڕاگەیاند، هەفتەی ڕابردوو دەستەی سەرچاوەكانی هەوا كالیفۆرنیا ناسراو بە (CARB) بە فەرمی دەنگی بە یاسا نوێیەكان داو پەسەندی كرد.
ئەم سیاسەتە داوا دەكات تا ساڵی (2025) لە (100%) ی فرۆشراوی نوێی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرو ئۆتۆمبێلی جۆری SUV بە كارەبا یان هایدرۆجین كاربكەن، ئەمەش ڕێگە دەدات یەك لەسەر پێنجی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی نوێ لە جۆری ئۆتۆمبێلی هایبرید بێت.
ئەم سیاسەتە بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی بە بەنزین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی بەكارهاتوو قەدەغە ناكات.
ئەگەر یاسا نوێیەكان بەو شێوەیە كاربكەن كە داڕێژراون، كالیفۆرنیا تا ساڵی (2040) دەردانی گازی ژەهراوی ئۆتۆمبێل بۆ نیوە كەمدەكاتەوە، یاساكانی دەردانی گازی ژەهراوی لە ئێستاوە بەهێزترن لە ڕێژە نیشتمانییەكان.
شارەزایان دەڵێن ئەم سیاسەتە بەلایەنی كەمەوە (15) هێندە زیاتر لە بارگاویكردنەوەی ئۆتۆمبێل دەخوازێت لەوەی كە ئێستا لە ویلایەتەكەدا لە بەردەستدایە، هەروەها سیاسەتەكە پێویستی بە پشتیوانی تۆڕێكی وزەی بەهێزتر دەبێت، پێویستە ئۆتۆمبێلی كارەبایی هەبێت كە خەڵكی هەموو ئاستەكانی داهات بتوانن بیكڕن.
دانیال سپێرلینگ ئەندامی دەستەی كارگێڕی و بەڕێوەبەری پەیمانگای توێژینەوەی گواستنەوەیە لە زانكۆی كالیفۆرنیا لە دەیڤس وتی : زۆر سەخت دەبێت بۆ گەیشتن بە (100%)، سپێرلینگ بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی وتووە ناتوانیت تەنها بڕیارەكەت وەك چەقۆ بەكاربێنیت، ناتوانیت تەنها ڕێسایەك پەسەند بكەیت – لە ڕاستیدا خەڵك دەبێت بیانكڕن و بەكاریان بهێنن.
(لیان ڕاندۆڵف) سەرۆكی ڕێكخراوی CARB ە، ئەو پەسەندكردنی ئەو سیاسەتەی بە ساتێكی مێژوویی بۆ كالیفۆرنیا ناوبرد، ڕاندۆڵف ئاماژەی بەوەشكردووە، پێی وایە یاساكان دەتوانن وەك مۆدێلێك بۆ ویلایەت و وڵاتانی دیكەی ئەمریكا لە سەرانسەری جیهاندا بێت.
CARB مەزەندەی كردووە كە تا ساڵی (2030)، (2.9) ملیۆن ئۆتۆمبێلی نوێ كەمتر دەفرۆشرێن كە بە بەنزین كاردەكەن، پێشبینی دەكرێت تا ساڵی (2035) كەمكردنەوەكان بگاتە (9.5) ملیۆن ئۆتۆمبێل.
لە ئێستادا دەزگای پاراستنی ژینگەی ئەمریكا (EPA) كار لەسەر كۆمەڵەی داهاتووی سنوورەكانی دەردانی گازی ژەهراوی دەكات تا ساڵی (2030)، بەلایەنی كەمیشەوە (17) ویلایەتی ئەمریكا ڕێككەوتوون لەسەر دەركردنی یاساكانی دەردانی گازی ژەهراوی لە كالیفۆرنیا، پانزە ویلایەت پشتگیریان لە پێداویستییەكانی ئۆتۆمبێلی سفر دەردانی گازی ژەهراوی لە ویلایەتی كالیفۆرنیا كردووە.
كالیفۆرنیا نزیكەی (80) هەزار خاڵی بارگاویكردنەوەی گشتی هەیە، كۆمیسیۆنی وزەی كالیفۆرنیا مەزەندەی كردووە كە ژمارەیان پێویستی بە بازدان هەیە بۆ (102) ملیۆن تا ساڵی (2030).
كۆمیسیۆنەكە دەڵێت بارگاویكردنەوەی ئۆتۆمبێل تا ساڵی (2030) نزیكەی لە (%4) ی وزە پێكدەهێنێت كاتێك زۆرترین بەكارهێنانی هەیە، بەزۆری لە ئێوارە گەرمەكانی هاویندا، ئەوە كاتێكە كە كالیفۆرنیا هەندێك جار كێشەی هەیە بۆ دابینكردنی وزەی پێویست، چونكە بڕی هێزی خۆر لە ئێواراندا كەم دەبێتەوە.
رام ڕاجاگۆپاڵ مامۆستای ئەندازیاری شارستانی و ژینگەیە لە زانكۆی ستانفۆرد، لە ویلایەتی كالیفۆرنیا توێژینەوەی لەسەر ڕەفتارەكانی بارگاویكردنەوەی ئۆتۆمبێل و پێویستی وزە كردووە، بە ئاژانسی APE راگەیاندووە، لە ویلایەتی كالیفۆرنیا زیاتر لە یەك ملیۆن كەس ئۆتۆمبێلی كارەبایی لێدەخوڕن، زۆربەیان ئێواران یاخود شەوانە ئۆتۆمبێلەكانیان بارگاوی دەكەنەوە، ڕاجاگۆپاڵ وتی : ئەگەر ئەمە لە ژێر سیاسەتی نوێدا بەردەوام بێت، دەوڵەت پێویستی بە زیادكردنی توانای وزەی زیاتر دەبێت لە شەوێكدا بۆ دابینكردنی خواست و داوكان.
بەڵام، ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر خەڵكی زیاتر لە ڕۆژدا ئۆتۆمبێلەكانیان بارگاوی بكەنەوە، دەتوانرێت لەو كێشەیە دوور بكەونەوە. وتی : گۆڕانكاری بۆ بارگاویكردنەوەی ڕۆژانە گەورەترین تەقینەوەیە بۆ ئەو پارەیەی كە بڕیارە بەدەستی بهێنیت.