فەلسەفەی نوێژە سووننەتەکان چییە؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فەلسەفەی نوێژە سووننەتەکان چییە؟

بۆچی جگە لە پێنج نوێژە فەڕزەکە پێغەمبەر (ﷺِ)هانمان ئەدات نوێژی سووننەت بکەین..؟ فەلسەفەی نوێژە سووننەتەکان چییە..؟ ئامانجی چیە لەو نوێژە..؟!

ئێمەی موسڵمان دەبێت پەرژینێک بە دەوری دڵماندا دروست بکەین تاوەکو گوناح رووی تێنەکات.

تاوەکو لە خوای گەورە دوورنەکەوینەوە بۆیە پێویستە بە عیبادەت ئەو دڵە بپارێزین. ئەوەی گرنگە گەر سەرنج بدەین خوای گەورە پێنج نوێژی فەڕزکردووە لەسەرمان، پێغەمبەری ئیسلام چەند نوێژێکی سووننەتی لە دوای نوێژەکان و، پێش نوێژەکان کردووە و هانی ئێمەشی داوە بیکەین.

فەلسەفەی ئەم سووننەتانە ئەوەیە جاری وا هەیە ئێمە لەو مابەینە لە مابەینی نوێژەکان دڵمان سارد ئەبێتەوە یان گوناح روومان تێدەکات، پێویستە بەو نوێژانە ئەو بۆشاییە پڕبکرێتەوە ودڵمان گوناح نەگرێت و لە خوای گەورە نزیک ببینەوە.

سەرنجتان بۆ سیرەی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) رادەکێشم کاتێ هاوەڵانی پێغەمبەر پێغەمبەریان دەبینی ئیمانیان زیادی دەکرد. بەڵام دوایی ئەوە ساردییەک رووی تێدەکردن.

ئێمە پێغەمبەر لە نێوانمان نەماوە، کەواتە ئەبێ بە عیبادەت ئێمە ئیمانمان زیاد بکەین. دڵ لە عیبادەت ماندوو نابێ بەڵام ساردئەبێتەوە و، ساردی رووی تێدەکات.

دەبێت ئاگاداربین.! ئەو ساردییە رووی تێنەکات.

لە کاتێکی زۆر هەستیار زۆر زۆر هەستیار هاوەڵانی پێغەمبەر لە کاتی وەفاتی پێغەمبەر بێ ئومێدبوون بەڵام ئیمامی ئەبوبەکر بە ئایەتی خوای گەورە بیری هەمووانی و ئێمەشی خستەوە کە موحەمەممەد وەک خوای گەورە لە قورئانی پیرۆز روونیکردۆتەوە لە ئایەتی ۱٤٤((وَمَا مُحَمَّدٌ إِلَّا رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ ٱلرُّسُلُ ۚ أَفَإِي۟ن مَّاتَ أَوْ قُتِلَ ٱنقَلَبْتُمْ عَلَىٰٓ أَعْقَـٰبِكُمْ ۚ وَمَن يَنقَلِبْ عَلَىٰ عَقِبَيْهِ فَلَن يَضُرَّ ٱللَّهَ شَيْـًٔا ۗ وَسَيَجْزِى ٱللَّهُ ٱلشَّـٰكِرِينَ)) محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ته‌نها پێغه‌مبه‌رێک نه‌بووه‌ وه‌فات بکات، بێگومان پێغه‌مبه‌رانی پێش ئه‌میش (وه‌فاتیان کردووه‌)، ئایا ئه‌گه‌ر وه‌فاتی کرد یان کوژراو شه‌هید بوو، ئێوه‌ پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه‌ و هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه‌؟! (له‌و دین و ئاینه‌ی که‌ پێی ڕاگه‌یاندوون) خۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه‌ و پاشگه‌زبێته‌وه‌، ئه‌وه‌ هه‌رگیز زیان به‌خوا ناگه‌یه‌نێت، له‌ داهاتویه‌کی نزیکدا خوای گه‌وره‌ پاداشتی سوپاسگوزاران ده‌داته‌وه‌.

بۆیە مادام پێغەمبەر لەنێوانمان نەماوە با هەوڵ بدەین بە عیبادەت و جگە لە نوێژە فەڕزەکان، نوێژە سوننەتەکان بکەین بۆ.؟ لەبەرئەوەی با ئەو(پەیوەندییە)" العلاقة روحیة" بەینی ئێمە و خوای گەورە بمێنێ. واتە پەیوەندی بەندە و خوا نەبچڕێ.. گرنگییەکە لێرەدایە نەبچڕێ.

کەواتە نوێژە سووننەتەکان بۆ نمونە پێغەمبەری خۆشەویست پێش نوێژی نیوەڕۆ دوای نوێژی نیوەڕۆ یان پێش نوێژی عەسر، یان پێش نوێژی بەیانی نوێژی سووننەتی کردووە، تاوەکو فێرمان بکات چۆن لەگەڵ خوای خۆمان بەردەوام لە پەیوەندیدا بین.

واتە بۆشایی دروست نەبێت و عیلاقەی نێوان خوا و بەندەکانی بەردەوام بێت بۆ عیبادەت.

وتاری بەڕێز حاجی کاروان

ئا: هەردی ئـەنوەر (باوکی عسل)

 

هه‌واڵی گرنگ