چوار كه‌س دەستگیرکران کە وێنە و دروشمی سەدام حسێن-یان بەرزکردبووەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چوار كه‌س دەستگیرکران کە وێنە و دروشمی سەدام حسێن-یان بەرزکردبووەوە

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی چوار کەسی ڕاگەیاند کە ستایشی ڕژێمی سەدامیان کردبوو لە میانی ئاهەنگێکدا لە ڕۆژی نیشتمانی لە ئەنبار.

 ئەمڕۆ 5ی تشرینی یەکەمی 2022  دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق  لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ ، "مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی چوار کەسیان دەستگیرکردووە کە وێنە و دروشمی ڕژێمی سەدامیان بەرزکردووەتەوە لە میانی ئاهەنگی رۆژی نیشتمانی لە پارێزگای ئەنبار."

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو"لێکۆڵینەوە لە تۆمەتباران كراوە و ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون بۆ ئەوەی رێوشوێنی پێویستیان بەرامبەر بگیرێتەبەر بەپێی بڕگەكانی دەستووری عێراق.

 

هه‌واڵی گرنگ