بۆچی هاوڕەگەزبازی هاوسەنگى سیستەمى گەردوونى تێکئەدات؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆچی هاوڕەگەزبازی هاوسەنگى سیستەمى گەردوونى تێکئەدات؟

 بۆچی خواى گەورە گەلى لووتى لەناو برد..؟ ئایا خێزانى حەزرەتى لووت پشتگیری هاوڕەگەزبازانى کردووە..؟!! ئ خواى گەورە سیستەمێکى گەردوونى داناوە، هەرچی دروستکردووە هاوسەنگى نێوانیانى پاراستووە..

گەر سەرنجى قورئانى پیرۆز بدەین لە سوڕەتى(الرحمن) ئایەتى ٧-٩ خواى گەورە دەفەرموێ: {وَالسَّمَاء رَفَعَهَا وَوَضَعَ الْمِيزَانَ . أَلاَّ تَطْغَوْا فِي الْمِيزَانِ . وَأَقِيمُوا الْوَزْنَ بِالْقِسْطِ وَلا تُخْسِرُوا الْمِيزَانَ} ((الرحمن)).

بزانە خواى گەورە هاوسەنگى نێوان هەرچی دروستکراو هەیە پاراستوویەتى و رایگرتووە. ئێمەى مرۆ نابێ ئەو سنوورە و هاوسەنگیە تێکبدەین. هاورەگەزبازیی ئەو سنوورە ئەشکێنێ و خواى گەورە قبوڵ ناکات و خواى گەورە خۆی تەداخول دەکات. جا ئەو هاوڕەگەزبازییە لە نێوان نێر بۆ نێر بێت یان مێ بۆ مێ. ئەگەر بیر بکەینەوە خواى گەورە لەسەر(مشرک) کەسی سزاى نەداوە بە تایبەتی، بگرە لەسەر گەندەڵی بەڕێوەبردن وەک گەلی شوعەیب یان گەندڵی فیرعەون کە وەک قورئان ئاماژەی پێدەکات ستەمکار بووە و پیاوانى کوشتووە و ژنانی هێشتۆتەوە.

گەلی لووت تەنها گەلێک بوون کە لەو رووەوە زیادەڕۆییان کردووە و خواى گەورە لێی قبوڵ نەکردن و لەناوى بردن. پێشتر لەناو گەڵانى پێشتر تاک و تەرا هەبووە بەڵام لەناو گەلی لووت بوویە دیاردە.

وەک دیاردەیەک مامەڵەى لەگەڵ کراوە و شەرمیان لە کەس نەکردووە. بۆیە خواى گەورە سزاى بۆ ناردن و جگە لە بنەماڵەى حەزرەتى لووت هەرچی گەلەکە هەبووە لەناوچوون. لێرە شتێک هەیە خواى گەورە لە ژنەکەى لووتیشی قبوڵ نەکرد، چونکە هانى ئەو کردارەى داوە، بۆیە خواى گەورە لە نزیکترین کەس خۆش نابێت ئەوەى هانى ئەو بابەتە(کردارە)بدات و برەوى پێبدات. خواى گەورە ژنەکەى لووتیشی لەناو برد.

کەواتە دەبێ ئەوە لامان روون بێت ئەوەى هانى ئەو کردارە ئەدات رێگەى لێبگرین و دوورى بخەینەوە وئامۆژگارى بکەین.

ئەم کردارە و ئەوەى ئەو جۆرە کارە دەکات چارەسەرى نییە چونکە ئەو(کردارەى نێوان نێر بۆ نێر) تا گەنجە بکەرە لەبەر ئەوەى ناتوانێ وازی لێبێنێ.

بەلام کاتێکیش گەورە دەبێت و پیر دەبێت دەبێتە(مفعول) واتە: ئەو پڕۆسەیە تەنیا نێوان ژن و مێردە کە دەکرێ وازی لێبێنێ یان نێر بۆ مێ بەڵام نێر بۆ نێر ئەستەمە بۆیە ئەو جۆرە کەسانە دوورن لە رەحم و بەزەیی خواى گەورە و لەناو کۆمەڵگەش شایەنى ئیش و کار چالاکى نین و هەرچی جوانى و وەفا هەیە تێیاندا نامێنێ، بۆیە ناکرێ هیچ کارێکیان پێ بسرپێردرێت.

چونکە جوانى کۆمەڵگە تێکئەدات. لە بازنەى هاوسەنگى دەرئەچێت.

ئێمە سەرنج بدەین گەلی لووت لەناوچوون لەبەر ئەو هۆکارە، وە گەلی ساڵەح کە دەڵێن گەلی ساڵەح ماناى وا نییە گەلەکەى ساڵح بن، نەخێر بەڵکو ئەوانیش نافەرمانى خواى گەورەیان کرد و خواى گەورە لەناوى بردن وەک چۆن خواى گەورە گەلى لووتی لەناو برد.

ئومێد ئەکەین بە هەموومانەوە هەوڵبدەین ئەو جۆرە کردارە پیسە قێزەونە لەناو کۆمەڵگە دووربخەینەوە و لە رێگەى ئایینى ئیسلامەوە و بەرنامەى خواى گەورە خەڵکى هۆشیار بکرێتەوە. لە کۆتاییدا دەمەوێ بڵێم هاوڕەگەزبازی کردارێکە هاوسەنگى سێکسی تێکئەدات.

سەرنج بدەین تەنانەت نێوان ئاژەڵەکانیش بەو شێوە نییە بگرە ئاژەڵی نێر لەگەڵ نێر یان مێ لە گەڵ مێ جووت نابێ.

بەڵام مرۆ ئەو سنوورەشی بەزاندووە.!! بۆیە ئەوەى ئەو کردارە ئەکات و پەرەى پێئەدات و رێگەى پێئەدات لە ئاژەڵ کەمترە.!!

چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز م. حاجى کاروان

هەردی ئەنوەر

 

هه‌واڵی گرنگ