چۆن سوود لە ئەزموونی پێغەمبەری خۆشەویستمان وەرگرین؟!
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چۆن سوود لە ئەزموونی پێغەمبەری خۆشەویستمان وەرگرین؟!

لە چەند ڕوویەکەوە دەتوانرێ سوود لە ئەزموونی پێغەمبەر وەربگیرێ بە تایبەت لە دوو خاڵدا کورتی دەکەمەوە:

یەکەم: خوای گەورە کارێکی کردووە کە هەرچی (پەیامی) پێغەمبەرانی پێشوو هەیە هەمووی کۆکردۆتەوە و خستویەتیە بەردەم پێغەمبەر محمد (صلی اللە علیه وسلم) ئەوەش ئاسانکاری و ئەزموونێکی باشە بۆ پێغەمبەری خۆشەویستمان. ئەکرێ ئێمە لەو ڕێگەیەوە سوود لە پێغەمبەر وەرگرین و بڕوامان پێی بێت وەک پێغەمبەر، وەک خوای گەورە دەفەرموێ: (الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْغَيْبِ وَيُقِيمُونَ الصَّلاة وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ) سورة البقرة:3

دووەم: پێغەمبەری خۆشەویست سوودێکی زۆری لە پێش پێغەمبەرانی خۆی وەرگرتووە لە ڕووی (ژیان و ژیانسازی و شارستانیەت و سیاسی و کاروباری کۆمەڵایەتی) لە ڕێگای ئەو چەمکانەی کە قورئانی پیرۆز باسی کردووە وەک چەمکی (دادپەروەری، ئازادی، پتەوی خێزان، ئابووری، یاسایی....) هەموو ئەوانەی جێبەجێ ئەکرێن، ناتوانین بڵێین (مطابق)ه لەگەڵ قورئان، بەڵکو بە کردار دەتوانرێ (مطابق) بکرێن بۆ پەروەردەی خێزان، پێویستە لە ڕێگەی:

١- ناساندنی ژیاننامەی پێغەمبەر (د.خ): پێویستە ژیاننامەی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) (دراسة)بکرێت لەناو خێزاندا، ئەوجا دەتوانرێ بۆ بابەتی پەروەردەیی سوودی لێوەربگیرێت.

٢- لە ڕووی (عملي) دەبێ بە تایبەت (ڕاستگۆیی، ڕێزگرتن، قسەی باش، یارمەتی خەڵکی هەموو کەسانە دەبێ بۆ پەروەردە بە(کردار) جێبەجێ بکرێت.

بۆیە پێویستە هەردوو خاڵەکە جێبەجێ بکرێ بۆ؟ چونکە هیچ یاسایەک لەسەر زەوی نەماوە وەک ئەو ڕێسایەی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) هێناویەتی کە قازانجی مرۆڤایەتی تێدایە لە دوو ڕووەوە:

١- بە کردار واتە لە ڕووی (عملي)یەوە.

٢- لە ڕێگای ئەو (توجیهات)انەی کە کردوویەتی. واتە بەو دوو شێوەیە ئەتوانین بڵێین ئێە چاکە و خێرمان پێیە بۆ خەڵکی، بۆ سەرەتای بانگەواز پێغەمبەری خۆشەویست زیاتر کۆیلە لاواز و هەژارەکان شوێنی کەوتن؟!

١- چونکە بەڕاستی ئەیانزانی پێغەمبەر (د.خ) بە کردار و وتەکانی خێر و چاکەی پێبووە بۆیان.

٢- چونکە دادپەروەری لە پەیامەکەیدا هەبووە، چەمکی یەکسانی و دیموکراسی و دادپەروەری لە ژیانی پێغەمبەری خۆشەویست ڕەنگی داوەتەوە.

ئامادەکردن و چاوپێکەوتن هەردی ئەنوەر لەگەڵ بەڕێز م. حاجی کاروان

 

هه‌واڵی گرنگ