"ئیخوان" وەڵامی لێدوانەكانی جوبەیر دەداتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"ئیخوان" وەڵامی لێدوانەكانی جوبەیر دەداتەوە

جوبەیر وتی ئیخوان باوكی رێكخستنە تیرۆرستەكانە

"ئیخوان" وەڵامی لێدوانەكانی جوبەیر دەداتەوە: "بیرمان لە بەربەرستێك لە دژی تیرۆر و توندڕەوی كردۆتەوە"

هێرشی عادل جوبەیر بۆ سەر ئیخوان بومبێكی دوكەڵاوی بو بۆ ڕوماڵین و داپۆشینی تاوانی كوشتنی "جەمال خاشقچی" .

پەیوەندی ئیخوان و ڕژێمی سعودیە هەر لەسەردەمی مەلیك فەهد كۆتایی هاتووە ، و دڵمان كراوەیە بۆ هەمو لایەك .

ئیخوان بیری كردەوە كەوا بارودۆخی سعودیە ئارام بكاتەوە .

هەوڵەكانی ڕامكردنی ئیخوان سەركەوتو نەبون ، و خێرا دۆڕان ، بۆیە ئیخوان وەكو فكرێكی راستەقینە مایەوە .

هەر كەسێك بیر بكاتەوە لە پێشخستنی قودس ئەوە لە حەرەمەین پێش دەكەوێت و پارێزراو دەبێت .

پێشوازی لە هەمو ڕەخنەیەكی بنیاتنەرانە بۆ فكری ئیخوان ئەكەین ، لەگەڵ هەر ئامۆژگاریەكی دڵسۆزانە .

ئیبراهیم منیر جێگری رابەری گشتی ئیخوان ئیدانەی لێدوانەكانی عادل جوبەیری وەزیری دەرەوەی سعودی كرد ، كە وتبوی: "ئیخوان باوك و باپیریان تیرۆریستن و نەوەی داعش و قاعیدەن ، و ئامانجیان بڵاوكردنەوەی گێرە شێوێنیە" .

مونیر بۆ ماڵپەڕی عەرەبی 21 دەڵێت: "بۆ بەرژەوەندی هەمو ئەوانەیە كە هەڵمەتی شێواندن و بڵاوكردنەوەی درۆی بێ‌ بنەمان ، چونكە هەمو جیهان ئاگادارە كەوا فكرەی ئیخوان پەیوەست بە هیچ رێكخراوێكی تیرۆرستییەوە نیە ، چونكە بیركردنەوەمان بیركردنەوەیەكی ئیسلامی میانڕەوییە ، هەرچی توندڕەوی و توندوتیژییە لە ئێمەوە دورە" .

وە ئاماژەی كرد بەوەی كەوا: "فكری ئیخوان بەهەمو شێوە و ڕەهەندەكانی بۆ هەمو جیهان بڵاوكراوەتەوە ، ئەوەش بەڵگەی ئەوەیە جەنابی وەزیر عادل جوبەیر مێژو ناخوێنێتەوە و نایەوێت ڕاستیەكان بزانێت ، تەنانەت مێژوی وڵاتەكەی نەخوێندۆتەوە ، یان ئاگادار نیە بە لێدوانی سەركردە و زاناكانی وڵاتەكەی خۆی ، لە ناویاندا مەلیك فەیسەڵ كە ئاماژە بە فكر و گرینگی ڕۆڵی ئیخوان دەكات" .

هەروەها مونیر دەڵێت: "فكری ئیخوان بەگشتی لە ناوچەكەدا ڕوبەڕوی هێرشێكی توندی ناڕەوا بەگشتی ، و لە ماوەی شەستەكان و حەفتاكان لەناو دڵی عەرەبستانی سعودیەدا بەتایبەتی بۆتەوە ، وە ڕوبەڕوی فكرە و هێرشەكانی ماركسیەت و بڵاوبونەوەی فكرەی شیوعیەكان و نەتەوەگەری و فكرەی ناسریەكان بۆتەوە ، ئەگەر وەزیری دەرەوەی سعودیە بگەرێتەوە بۆ بەڵگەنامەكانی وڵاتەكەی ئەوكات حاڵی دەبێت و هەست دەكات كەوا بەیارمەتی خوا و دواتریش بە هەوڵی ئیخوان هەمو ناوچەكە بەگشتی و سعودیە بەتایبەتی ئارامە" .

مونیر بەردەوامە و دەڵێت: "هەروەها بۆنمونە ئەو قسەیەی كە دەڵێت لە كاتێكەوە بۆ كاتێكی تر دەیڵێین ئەوە قسەیەكی زۆر بێ‌ مانا و نارەحەت و تەواو نابەجێیە ، كەنداو بە هەمو خێزانەكانیانەوە زۆر باش ڕۆڵ و گرینگی ئیخوان ئەزانن كەوا چۆن لە فكرەی توندڕەوی و توندوتیژی و تیرۆرستی مناڵەكانی پاراستون ، بەڵام بیریان چووە و نایانەوێت بیزانن تەنها بیریان دەخەینەوە ، و مێژوش لەسەر ئێمە و ئەوانیش شاهیدە" .

مونیر بەردەوامە: "جیهان هەموی (جگە لە سەربازگەی میسر و ناسریەكان) دەڵێت: فكری ئیخوان بەربەرستێكی گەورەیە لەبەردەم توندڕەوی ، ئەوەش بەڵگەنامەكانی بەریتانیا و وڵاتانی تر سەلماندویانە ، بۆیە بەوان دەڵێین یەكەمجار مێژوی وڵاتەكەتان بخوێننەوە ، دواتر قسەی راست بڵێن ، ئەگەر بۆ یەك جاریش بێت ، بەبێ‌ ئەوەی زیادەڕەوی بكەن ڕاستیەكان بۆ خەڵك ڕون بكەنەوە و ئاشكرا بكەن" .

وە مونیر لە كۆنگرەی ئاسایش لە مەنامە رەدی ئەوەی دایەوە كەوا جوبەیر وتی "حوكم بەسەر ئیخواندا دەكەین ، و سعودیە لەو بوارەدا لەگەڵ هاوبەشەكانی لە ناوچەكە و جیهاندا كار دەكات" مونیر لە وەڵامدا وتی: "ئەوەی ئەتانەوێت بیڵێن و بیكەن ، سەرەتا و كۆتایی هەمو كارێك لە دەستی خوای گەورە دایە ، وە ئەوان هەرچی ئەڵێن و ئەیكەن بابیكەن و كاری ئیخوان لەسەر خزمەتی دین و نیشتیمان و گەلی خۆی ناوەستێت و بەردەوام دەبێت ، وە كاری بانگەواز پاشەكشە ناكات و بەردەوام ئەبێت ، بەڵكو بە پێچەوانەوە ئێستا ڕادەپەرێت و شۆرشێكە بەرپا بووە و نوێ‌ دەبێتەوە و لە پێشكەوتن دایە" .

ڕابەری گشتی ئیخوان وتیشی: "ئەو هێرشەی ئێستا بەرامبەر ئیخوان ئەكرێت ئەوە یەكەم جار نیە ، و كۆتا جاریش نابێت ، سونەنی كەونی وایە كە ململانێی ڕاست و ناڕاست بەردەوام بێت" ، هەروەها وتیشی: "لە كۆتایدا درەنگ یان زوو حەق و ڕاستی سەردەكەوێت ، (وقل جا‌و الحق وزهق الباطل إن الباطل كان زهوقا".

وە ڕابەری گشتی دەڵێت: "لە پێشودا لەلایەن هەندێك دیكتاتۆرەوە هەندێك هەوڵی تر بۆ سەر ئیخوان هەبون ، بەڵام دۆڕان و سەرنەكەوتن ، وە ئیخوان هەر بە جێگری لەسەر فكرەی خۆی مایەوە و كۆڵی نەدا" .

مونیر بەردەوامە و دەڵێت: "ئەگەر ئەوان راستی فكرەی ئیخوان بزانن ئەوە یەكەم پاڵنەر ئەبن بۆ پاڵپشتی ئیخوان ، هەر چەندە هەندێكیان زۆر باش ئەزانن بەڵام بریار و رێنماییان بۆ ئەدرێت تا بەوكارانە هەستن و كوێرانە بریار بدەن" .

مونیر داوای كرد "بەرپرسانی سعودیە و ئەوانی تریش كە لە بەرامبەر فكری ئیخوان راستبونەتەوە با بێن بەشداری نەدوە و منازەرەی جیهانی و ئاشكرا بكەن لەبەردەم هەمو جیهاندا بۆ ئەوەی گڤتوگۆی فكری ئیخوان خاڵ بەخاڵ بكەین" .

وتیشی"ئێمە ئەو جۆرە نەدوەیە جیهانیە و ڕوبەڕوبونەوەیە تەواو ئامادەین بۆ ئەوەش كەوا فكری ئیخوان راستە یان هەڵەیە با خەڵك خۆی حەكەم بێت و بڕیار بدات" .

مونیر دەڵێت: "ئەوەش راستیە و لەبەرژەوەندی مرۆڤایەتیە ، وە ئێمە بەهیچ شێوەیەك بە چەك روبەرو نابینەوە ، و درۆش لەگەڵ كەس ناكەین ، وە لە نێوان ئێمە و ئەواندا فكرێكی ڕون و ساف هەیە ، باشتر وایە لەبەردەم هەمو جیهاندا دیبەیتی بە وێنە و دەنگەوە بانگەوازی بۆ بكەین ، هەمو تۆمەتەكانیش ڕەت دەكەینەوە ، و خۆشیان ئەزانن كە تەواو ناراستە ، بەڵام پێشوازی لە هەمو ڕەخنەیەكی بابەتیانە و بنیاتنەرانە بۆ فكری ئیخوان دەكەین ، و داوا لە هەموان دەكەین بە دڵسۆزانە وەری بگرن" .

لە وەڵامی پرسیاری سروشتی پەیوەندی نێوان سعودیە و ئیخوان لە دوای كودەتای 3ی تەموزی یۆلیۆی 2013 ، مونیر وتی: "هیچ گڤتوگۆ و پەیوەندییەك لە نێوان ئێمە و سعودیەدا نەبووە و نیە ، هەر لە سەردەمی مەلیك فەهد بن عەبدولعەزیز كە پیاوی دەوڵەت بو ، گوێی لە هەموان دەگرت ، هەمو ئەوانەی لە دوای ئەو هاتون ، هەمویان بۆ خۆیان بون و هیچ پەیوەندییەك لە نێوانماندا نەبووە" .

هەروەها مونیر دەڵێت: دوپاتی دەكەینەوە لە نێوان ئێمە و سعودیە هیچ جۆرە چاوپێكەوتن و ئاڵوگۆڕی بۆچون بونی نیە ، واتا هیچ شتێك بونی نیە ، داوا لە سعودیە ئەكەین مایەی خێر و خۆشی بن بۆ گەل و نەتەوەی خۆیان و دەوروبەریان ، لەگەڵ ئەوەشدا دەست و دڵی ئیخوان بۆ هەموان كراوەیە ، هیوادارین و خۆشحاڵین بە هەر كەسێك هەستێت بە راست كردنەوە و چارەسەر كردنی هەڵەكان كە بونە هۆكاری كوشتن و لەناوبردن و ئازاردانی زۆرێك لە خەڵكی بێتاوان ، ملیار دۆلارەكانی سعودیە و ئیمارات ئەبێت بۆ هەژار و نەدارانی جیهانی ئیسلامی بێت نەك بۆ كوشتن و لە ناوبردن بەكاربهێنرێت" .

مونیر ئاماژەی كرد كە: "هۆكاری هێرشی ئێستای سعودیە بۆ سەر ئیخوان لە چوارچێوەی دۆڕان و سەرنەگرتنی پلانی شەهید كردن و كوشتنی جەمال خاشوقجی نوسەر و ڕۆژنامەنوسی سعودیە ، ئەوان هەوڵ ئەدەن خەڵك سەرقاڵی شتی لاوەكی بكەن و بێئاگایان بكەن لە كێشە و بابەتە سیاسیەكانی تر كە لە ناوچەكە ئەگوزەرێت ، و یارمەتیدانی ئەوانەی دژی شۆرشی بەهاری عەرەبین ، وە هەوڵ ئەدەن تاوانەكە بشارنەوە و پەردەپۆشی بكەن ، -كە بەخراپترین شێوە وەسفیان كردووە لەسەروی هەموشیانەوە جوبەیر خۆی- بە لێدانی بۆمبێكی تازەی دوكەڵاوی وەسفی بكەن ، بۆ سەركردایەتی كردنی تا لە كۆتایدا بڵێن بەڵێ‌ ئیخوان بو خاشوقچی كوشت و كێشەی فەلەستینیش هەر ئیخوان بو فەشەلی پێهێنا" .

وە لەسەر هۆكاری هێرشی بەردەوامی سعودیە بۆ سەر ئیخوان مونیر دەڵێت: "بەرپرسان و نوسەران ئەوانەی بەوكارە هەڵدەستن ترسیان لەو فكرەیە هەیە كە بانگەوازی ئازادی و دیموكراسی و دادپەروەری ئەكات ، تا هەمو هاوڵاتییەك مافی خۆیەتی لە سەروەت و سامانی وڵاتەكەی خۆی بەشدار بێت و مافی خۆی وەربگرێت و لێی بخوات ، بەو شێوەیەش خوای خۆی بپەرستێت و پەرستشەكانی خۆی ئەنجام بدات كە خۆی باوەڕی پێیەتی ، بۆ ئەوەی هاوڵاتی هەست بكات خۆی بە شێوەیەكی راستەقینە بەشدارە دروست كردنی بریاری وڵاتەكەی بۆ ئەوەی ئاشتی و ئازادی دەستەبەر بێت ، وە ئەترسن لەو فكرەیەی كە داوای پاراستنی مافەكانی مرۆڤ لە ناوە و دەرەوەی وڵات ئەكات ، بۆ ئەوەی هەموان وەكو ئازادیخواز بژین نەك وەكو كۆیلە بژین" .

وە مونیر سوربو لەسەر ئەوەی كە:"ئیخوان زۆر بە رونی و بە شەفافیەكی تەواوەوە كار ئەكات ، و فكرەی خۆی بەهیچ كەسێك نافرۆشێتەوە ، و دەستی لێ‌ هەڵبگرێت ، وە بریاری خۆی لە دەستی خۆیەتی و بە بریاری كەس ناجولێتەوە ، وە بەهەمان شێوەش لەسەر فكرەكەی خۆی ئەمێنێتەوە ، هەر وەكو لە رابردودا لەسەری بووە" .

لە كۆتایی چاوپێكەوتنەكەدا جێگری رابەری گشتی ئیخوان دەڵێت: "رەحمەتی خوا و درود و سڵاو بۆ خاشوقچی ، وە كۆتایی قسەكانم بە وتەیەكی خاشوقجی ئەهێنم كە وتی: (ئەوەی لە قودس پێش بكەوێت لە حەرەمیش پێش دەكەوێت ، وە لێرە كەش و هەواكەی ئارامترە لەسەریان كە پێش بكەون بەسەر ئەوانەی كەوا ڕێگای جوانیان گرتووە ، وە پارێزگاری لەوانە بكەیت كە نیشتیمان ئەپارێزن ، تەندروستی باش و خێر و خۆشی بێنیتە ڕێگایان)" .

 

 

هه‌واڵی گرنگ