پارتی مەکتەبی سیاسیی هەڵدەبژێردرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پارتی مەکتەبی سیاسیی هەڵدەبژێردرێت

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ کۆمیتەی ناوەندی دوای کۆنگرە یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی ئەنجام دەدات و تێیدا ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێردرێن.

ئاراس حەسۆ میرخان ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی حیزبەكەی ڕاگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان یەکەم کۆبوونەوەی خۆی دوای ئەنجامدانی کۆنگرەی 14ی پارتی ئەنجام دەدات.

ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، لەو کۆبوونەوەیەدا ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی هەڵدەبژێردرێن، کە 15 تا 17 ئەندام دەبن.

دوای 12 ساڵ لە نەبەستنی کۆنگرەی حیزبەکە، رۆژی 03-11-2022 پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی 14یەمی بەبەشداریی زیاتر لە هەزار ئەندام لە شاری دهۆک بەست و لە کۆنگرەدا مەسعود بارزانی بە سەرۆک و نێچیرڤان بارزانی بە جێگری یەکەم و مەسرور بارزانی بە جێگری دووەمی سەرۆک هەڵبژێردران.

 

هه‌واڵی گرنگ