حاڵەتێكی بەربڵاوەو هەندێ جار كوشندەیە، بریتییە لە گیرانێك كە لە خوێنبەری سەرەكی سییەكان یان یەكێك لە لقەكانیدا ڕووبدات بەهۆی (مەینی خوێن، شێرپەنجە یان هەوا وەیان چەوری)، ئەمەش بەزۆری بەهۆی بوونی مەینی خوێن لەناو خوێنهێنەرەكان قاچ ڕوودەدات، یان هەر شوێنێكی تری لاشە كە دەپەڕێت و دەگوازرێتەوە بۆخوێنبەری سی لەئەنجامدا بەشێك لە سیەكان تووشی جەڵتە دەبێ و خوێنی بۆ ناچێت و دەرزێت.
نیشانەكانی ...
لەوانەیە هیچ نیشانەیەكی نەبێ وە هەندێك جار دەبێتە هۆی شۆك و مردنی لەناكاو، بەڵام بەزۆری تووشی تەنگە نەفەسی دەبن پاشان سنگ ئێشەو كۆخەو گێژبوونیان هەیە، هەروەها هەندێك جار قاچ ئەستوور بوونیان هەیە.
دەست نیشان كردنی چۆن دەبێ ؟
پزیشك گومانی جەڵتەی سیەكان دەكات ئەگەر نەخۆشێك چەند نیشانەیەكی دیاری كراوی هەبێت و لەهەمان كاتدا هۆكاری مەترسی هەبێ وەكــــــــو ...
ئەوەی كەسێك نەشتەرگەری بۆ كرابێ و تووشی تەنگە نەفەسی ببێت وەیان شێرپەنجەی هەبێ و ئازاری سنگی هەبێ وەیان بەلغەمی خوێناوی هەبێ ... هتد.
ئینجا پزیشكی پسپۆڕ دوای هەڵسەنگاندنی حاڵەتەكەی بڕیاردەدات چەند پشكنینی تایبەت بۆ نەخۆشەكە بكات بۆ دەستنیشان كردنی یەكجارەكی وەكــــــــو
سیتی سكانی سیەكان و خوێنبەری سیەكان
ئیكۆی دڵ
ساڵانە نزیكەی (100,000) كەس پێی دەمرن لە ویلایەتە یەكگرتووەكان ئەمریكا.
چارەسەری ...
چارەسەری سەرەتایی بریتییە لە
پێدانی ئۆكسجین
مەغەزی
جێگیر كردنی حاڵەتی لەناكاوی جەڵتەی سیەكان دواتر دەرمانی دژە مەینی خوێن و هەندێ جاریش بە نەشتەرگەری.
(د. هیوا خالید گەردی – پسپۆڕی نەخۆشیەكانی هەناو و دڵ)