ئەو كەسانەی پێشینەی خێزانی شەكرەیان هەیە، یان قەڵەون، یان پارێزی ناكەن لە هیچ خواردنێك یان ژیانێكی بێ جووڵەیان هەیە مەترسی تووشبونیان بە شەكرە هەیە، دەشڵێت، بۆ ئەوەی توشی شەكرە نەبین پێویستە وەرزش بكەین و خۆراكی تەندرووست بخۆین.
چۆن خۆمان لە تووشبوون بە شەكرە بپارێزین ؟
1. وەرزشكردنی بەردەوام، بەلایەنی كەمەوە هەفتەی سێ جار هەرجارەی كاتژمێرێك وەرزشكردن بكرێت، وەرزشكردنێكی مامناوەند بۆ سەخت، بە شێوازێك بێت هیلاك بیت و لێدانی دڵت خێرا بێت و ئارەقە بكەیتەوە، بەردەوامبە لەسەر وەرزشكردن، ئەگەر شەكرەیەكی سەرەتایی هەبێت بەم شێوازە كۆنتڕۆڵ دەبێت.
2. خۆراكی تەندروست، دووركەوتنەوە لە خواردنی شیرینی زۆرو فاست فوودو ساردی و خواردنی لە قوتونراو، هەروەها گرنگیدان بە سەوزەو میوەو چەرەزات، هەروەها وازهێنان لە جگەرەكێشان و خواردنەوەی مەی.
3. دووركەوتنەوە لە سترێس و دڵەڕاوكێ و خەفەت خواردنی زۆر، چونكە دوورنیە ئەمانە شەكرە بەرزكەنەوە.
4. پشكنینی چەوریەكانی خوێن و شەكرەی خوێن و فشاری خوێن شەش مانگ یان ساڵی جارێك، هەروەها پارێزی كردن و وەرگرتنی چارەسەر لەكاتی پێویستدا، چونكە چەوری سەر جگەر ئەبێتە هۆی شەكرە.
5. دووركەتنەوە لە بەكارهێنانی دەرمان و دەرزی بەبێ ڕاوێژی پزیشك، چونكە هەندێ چارەسەرو دەرزی شەكرە بەرز ئەكەنەوە.
(د. داهات حەوێزی – پسپۆری نەخۆشییەكانی هەناوی)