ئەم 4 ڤیتامینە بەبەردەوامی مەخۆن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەم 4 ڤیتامینە بەبەردەوامی مەخۆن

 

 

چوار ڤیتامین پێویستە بە بەردەوامی نەخورێن :

زۆرن ئەو كەسانەی كە بۆ پارێزگاری لە تەندروستی و خۆپاراستن پەنا دەبەن بۆ خواردنی ڤیتامینەكان لە ڕێگەی حەپ و گولاج و شروب یان بەكارهێنانی دەرزیەوە:

1. ڤیتامین (C) : بەكارهێنانی بۆ ماوەیەكی زۆر ئەگەری دروست بوونی بەردی گورچیلەو هەوكردنی جومگەكان زیاتر دەكات، هەروەها دەبێتە هۆی سك چوون و زیاد بوونی غازات؛ كە هەندێ جار ژەهراوی بوونی خۆراكی لێ دەكەوێتەوە.

2. ڤیتامین (A) و كۆمەڵەی بێتاكارۆتینەكان : هیچ بەڵگەیەك نیە بۆ كاریگەری خۆپاراستن لە شێرپەنجە وەك باوە؛ بەكارهێنانی بۆ ماوەیەكی زۆر چەوری سیانی ناو خوێن بەرز دەكاتەوەو دەبێتە هۆی سستی و وەستانی جگەرو گێژی و سەرئێشەو ڕشانەوەو تێك چوونی بینین و وەرینی قژ.

3. ڤیتامین (B 6) كە بە پایرۆكسین ناو دەبرێت : بەكارهێنانی بۆ ماوەیەكی زۆر ڕەنگە بێتە هۆی لەناوچوونی دەمارەكان بە ڕادەیەك ئەو كەسە ناتونێت كۆنتڕۆڵی هەڵس و كەوتی لەش و ڕفتاری بكات.

4. ڤیتامین (E) : بەكارهێنانی بۆ ماوەیەكی زۆر ڕەنگە بێتە هۆی زیاتر بوونی ئەگەری شێرپەنجەی پڕۆستات و زۆر بوونی ئەگەری مردن لەو نەخۆشانەی نەخۆشی خوێنبەرەكانی دڵیان هەیە.

بۆ خۆپاراستن لەم كێشانە پێویستە :

- بێ ڕێنمایی پزیشك لە خۆتەوە ڤیتامینەكان مەخۆ.

- هەوڵبدە لە ڕێگەی سەرچاوەی خۆراكەوە پێویستی لەشت ڤیتامین و كانزاكان دابین بكەیت.

- ئەگەر ڤیتامینەكان وەك حەپ بەكارهێنا ئاگاداری ئەوە بە چەند دوای خۆراك دەبێت بخورێن.

- چەند جۆرێك لە حەپی ڤیتامین و كانزاكان نابێت بە یەكەوە بخورێن ؛بۆ نموونە ماددەی ئاسن و كالسیۆم بە یەكەوە نابێت بخورێن؛ پێویستە لانی كەم چوار سەعاتیان لە نێواندا بێت.

(د. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی – پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك)

 

هه‌واڵی گرنگ